Accessibility links

بۆچی کێبڕکێ کارتۆنییەکانی فەرەنسا و تورکیا دەتوانێت کاریگەری هەمیشەیی بەجێبهێڵێت


چەند ساڵە پەیوەندییەکانی نێوان ئیمانوێل ماکرۆنی فەرەنسا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی تورکیا رووی لە خراپی کردووە، بەڵام کێشەکان لەسەر کارتۆنی پێغەمبەر محەمەد قووڵتربۆتەوەو لەوانەیە ئەنجامی خراپتریشی بێت.

بەرپرسانی هەردوولا باس لە زنجیرەیەک کێشەی پشتی پەردە و ڕق و کینەی نێوان هەردوو سەرکردە دەکەن کە ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا، زۆر پێشتر لە کێشەکانی ئەم چەند هەفتەی ڕابردووە.

بە پێی قسەکانی سێنان ئوڵگێن، شێکەرەوەی سیاسەتی تورکیا گوتی گەر پەیوەندییەکانی باش نەبنەوە ، لەوانەیە گەماڕۆکان بە پێشنیارکردنی فەرانسە بۆ سەر ئابووری تورکیا لە لایەن ئەورووپاوە دەست پینکات.

ئۆلگێن، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئابووری و سیاسەتی دەرەوە لە ئەستەنبوڵ دەڵێت:"نە ئەردۆغان لە تورکیا و نە ماکرۆن لە فەرەنسا هەنگاوێک ناچنە دواوە"

کاربەدەستێکی فەرەنسی ئاشنا بە کاروباری سیاسەتی تورکیا هەفتەی ڕابردوو وتی کە : " پرسی سزاکان هاتووەتە ئاراوە."

ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپا پێشتر وتیان ئەگەر تورکیا تا 10ی مانگی 12 نەتوانێت ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەم بکاتەوە ئەوا سزاکان بەدوای دا دێت، هەرچەندە هێشتا هیچ پێشنیارێک نییە.

دوایین ناکۆکییەکان پاش ئەوە دەستی پێکرد کە مامۆستایەکی فەرەنسی کارتۆنی موحەمەدی پەیغەمبەری پیشانی قووتابییەکانی دا و بە هۆشەوە سەری بڕا .

حکومەتی فەرەنسا بە پشتیوانی زۆرێک لە هاوڵاتیان ئەمەیان وەک هێرش بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕینی بینی و ماکرۆن بەڵێنی دا کە دووبارە هەوڵەکان بۆ وەستاندنی بیروباوەڕی ئیسلامییە توندڕەوەکان بگڕێتە بەر کە مەترسین بۆ سەر بەهاکانی فەرانسە.

ئەردۆغان ماکرۆن-ی بە ئەجێندایەکی دژە ئیسلامی تۆمەتبارکرد و وتی، کە پێویستی بە پشکنینی تەندروستی دەروونی هەیە وتیشی، وڵاتانی رۆژئاوا گاڵتە بە ئیسلام دەکەن، دەیانەوێت "شەڕی مەسیحیەت و ئیسلام هەڵگیرسێنەوە."

بە گوتەی لێکۆلەرانی سیاسی ڕێشەی کێشەکانی تورکیا و فەرانسە دەگەڕێتەوە بۆ ركابەریکردنی ئە دوو وڵاتە لە سەر بەرژەوەندی ستراتیژییەکان.

ئەنکەرە لە سوریا و باکوری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری خۆی زیاتر کردووە، لە کاتێکدا ماکرۆن بەرچاوترین بەرگریکارە لە بەرژەوەندییەکانی ئەوروپا لەو شوێنانەدا.

ئەم بەربەرەکانێی تەنانەت پێشتر وەک پێکدادانی کەسیش دەرکەوتووە.

ماکرۆن لە مانگی 8 ساڵی 2017دا پاش سێ مانگ لە سەرۆک کۆماری لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە بوون بە سەرۆکی دەوڵەتیش هێندە خۆش نییە کە خەڵک پێیان وایە چوون وەک سەرۆکێک مەجبوور بووە لەگەڵ ئەردۆغان قسە بکات.

یەکێک لە گەورە بەرپرسانی تورکیا گوتی لێدوانەکەی ماکرۆن بووە هۆی " نائومێدی و شۆکی گەورە " لە ناو لایەنگەرانی ئەردۆغاندا.

ئەو کاربەدەسته، وتیشی:"سەرۆک کۆمار بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناڕاەزایی خۆی لە لێدوانەکەی ماکرۆن راگەیاند."

پاشان، لە مانگی 3 ساڵی 2018دا ماکرۆن چاوی کەوت بە شاندێکی کە لەناویاندا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی کوردی سوریا بوو، ئەو گروپەی کە لەلایەن تورکیاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیاری کراوە، بەڵام لەلایەن هێزە ڕۆژئاواییەکان وەک هاوپەیمانی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا سەیری دەکرێت.

ئەردۆغان بە ئاشکرا فەڕەنسای تۆمەتبار کرد بە هاوکاری تیرۆریزم. سەرچاوەیەک نزیک لە ڕێبەری تورکیا ڕایگەیاند، هەڵوێستی ماکرۆن لە بارەی کوردەوە "دەبێتە هۆی ئاڵۆزی هەم لە هەندێک کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو و هەم لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا".

بەرپرسانی فەرەنسا لە کردەوەکانی تورکیا لە سوریا بێ هیوا بوون و بەوە تۆمەتباریان دەکەن کە پشتیوانی لە ئیسلامییە توندڕەوەکان دەکەن کە هاودەستن لەگەڵ ملیشاکان کە دژی بەشار ئەسەدن، تۆمەتێک کە ئەنکەرە نکۆڵی لێدەکات.

بەرپرسانی فەرانسە دەڵێن کاتێک ئەوا ن دژی ئەو کارەی تورکیا وەستاونەتەوە، تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە کە دەتوانێت پەنابەرانی سوریا بنێرێتە سنوورەکانی ئەوروپا و رێککەوتن و مامەڵەیان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ بەرگرتن بە شەپۆلی پەنابەران بەرەو ئەورووپا کە لە بەرامبەردا چەند میلیاد یۆرۆیان وەرگرتوە لە بەرچاو نەگرێت و بیشکێنێت.

ئەردۆغان بەردەوام لە وتاری گشتیدا هەڕەشەی دەکرد بۆ " کردنەوەی دەروازەکان " بۆ ئاوارەکانی سوریا . کاربه دەستانی نزیک لە ماکرۆن هەوڵەکانی ئەرودۆغانیان وەک هه ڕه شه و کارتێکی گوشار لێکدایەوە.

ماکرۆن لە مانگی 11ساڵی 2019دا لە چاوپێکەوتنێکدا راگەیاند و وتی ناتۆ خەریکە"مردنی مێشک" ئەزموون دەکات، چونکە دەوڵەتی ئەندام واتە تورکیا لە دژی بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مامەڵە دەکات ولە وەڵامیشدا ئەردۆغان وتی کە ماکرۆن دەبێت بپشکنین بۆ خۆی بکات و بزانێت کە ئایا ئەو مێشک مردووە.

دوای ئەوە دیپلۆماتێکی فەرەنسی گوتی : " پەیوەندییەکان ڕوویان لە نەمانە و تێکچوونە."

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا بەڵام هەردوو سەرکردەکە هێڵی پەیوەندی کراوەیان هێشتبووە، بە وتەی دیپلۆماتە فەرەنسیەکە، گفتوگۆی تەلەفۆنی مەدەنی هەبووە لە نیوان ئەو دوو سەرکردەیە. ئەو دیپلۆماتکارە، وتیشی: تیمەکەی ماکرۆن رەوتی گشتی ئەردۆغانیان جیاکربووە و هەستیان دەکرد ئەو بۆ پشتیوانییە ناوخۆییەکەی ئەو قسانە دەکات و مەرامە ڕاستەقینەکانی شتی دیکەیە.

بەڵام قسەکانی ئەم چەند هەفتەیەی دوایی پەیوەندییەکانی گەیاندووەتە نزمترین ئاستی خۆی.

یەکەم بەرپرسی فەرەنسا ڕایگەیاند، کە سەرۆکی فەرەنسا بڕیاری دا وەڵامی دوایین سەرنجەکانی ئەردۆغان دا نەداتەوە،چونکە سوکایەتی شەخسی بێ نرخ بوو.

ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە سەرکردەکانی جیهان پەیامیان بۆ ماکرۆن نارد و سەرەخۆشییان کرد بە هۆی کوشتنی ئەو مامۆستایەوە، بەڵام هیچ کەسێک لە لایەن ئەردۆغانەوە سەرخۆشی بۆ ماکرۆن نەنارد.

XS
SM
MD
LG