Accessibility links

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا 386 کەس لە پارێزگای دهۆک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون


وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری کۆڤید19 ی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا بڵاو کردۆتەوە.

لە پارێزگای دهۆک لەو ماوەیەدا 386 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە ڕاگەیەندراوە و 304 کەسیش بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە. ژمارەی ئەو نەخۆشانەش کە ئێستا لە ژێر چارەسەرکردندان گەیشتۆتە 11 هەزارو 754 کەس.

ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوێندنگەکانی بۆ ماوەی مانگێک داخستووە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆکیش بڕیاری داوە هەر شوۆفێرێک دەمامکی نەپێچابێت بڕی 50 هەزار دیناری عێراقی سزا دەدرێت. ئەم بڕیارانە بوونەتە جێی دڵخۆشی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک.

لەو بارەیەوە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک حەمزە محەمەد عەلی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " پاش کردنەوەی خوێندنگەکان لە دهۆک ئێمە هەستمان کرد ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک لە زیادبووندایە. داخستنی خوێندنگەکان بە هەنگاوێکی باش دەزانین لەبەر پاراستنی خوێندکاران و مامۆستایان لە کۆڤید19."

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان لە دهۆک سەلام بالایی ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:15 0:00



XS
SM
MD
LG