Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە فلۆریدا دەنگی خۆی دەدات


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە لە ویلایەتی فلۆریدا دەنگی خۆی دا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 3 ی مانگی 11 لە کاتێکدا بەرهەڵستە دیموکراتەکەی، جۆو بایدن ڕۆژەکە بە تیشکخستنە سەر ویلایەتی پێنسلڤانیا بەرسەر دەبات. ئەو ویلایەتە یەکێکە لەو ویلایەتانەی دەنگی دیموکرات و کۆمارییەکان زۆر لە یەک نزیکن.

ترامپ کە شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی خۆی لە ساڵی رابوردوو لە نیویۆرکەوە گۆڕی بۆ فلۆریدا، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە ڕۆژئاوای پاڵم بیچ دەنگی خۆی دا.

بەرنامەکانی تری سەرۆک بریتییە لە بەشداریکردنی کۆبونەوەی جەماوەری لە لەمبەرتنی کارۆلاینای باکور ، سێرکڵڤێلی ئۆهایۆ وەکیشای ویسکانسن.

جۆو بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی
جۆو بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی

هاوکات جێگری سەرۆکی پێشوو جۆو بایدن مەڕاسیمێکی بە ئۆتۆمبێل گەڕان لە ناوچەی بەکی فلادیڵفیا ئەنجام دەدات ئەو شوێنەی کە لە ساڵی 2016 هەلەری کڵنتن بە جیاوازییەکی کەم تیایدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ناوچەی سەزرنی نزیکی. سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا باراک ئۆباما دوو جار لە ناوچەی لەزرن سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەڵام لە ساڵی 2016 لەزرن بە زۆرینەیەکی بەرچاو ترامپی هەڵبژارد.

هەڵمەتەکانی بایدن شەوی شەممە تیشک دەخەنە سەر ویلایەتی فلۆریدای کە ویلایەتێکی سەرەکییە بۆ ئەم هەڵبژاردنانە. سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا باراک ئۆباما لە باکوری مەیامی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ بایدن ئەنجام دەدات.

هەرچەندە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە، زیاتر لە 52 ملیۆن ئەمەریکایی لە ئێستاوە دەنگی خۆیان داوە. چاوەڕوانیش دەکرێت نزیکەی 100 ملیۆن ئەمەریکایی تر دەنگی خۆیان بدەن بەر لە ڕاگەیاندنی براوی هەڵبژاردنەکان.

XS
SM
MD
LG