Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەماهەنگی زیاتری جیهانیی دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەماهەنگی زیاتری جیهانیی دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس دەڵێت جێگای داخە 20 وڵاتی سەرەکی پیشەسازی جیهان لە مانگی سێدا، کە ئەو کاتە پێشنیازی کردبوو، ڕێکنەکەوتن بۆ پێکهێنانی هەوڵێکی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید19 لە سەرانەری جیهاندا.

لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد، گۆتیرێس گوتی هیوادارە لە کاتێکدا کۆبونەوەی گروپی 20 لە مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەوە تێبگەن " پێویستە زۆر زیاتر هەماهەنگبن لە شەڕی دژ بە ڤایرۆسەکەدا."

گۆتێرێس گوتیشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی پشتیوانی لە هەوڵێکی هاوبەش دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە جگە لەوەی کە پێویستە دەستڕاگەیشتن بە ڤاکسین بۆ هەمو کەس لە هەمو شوێنێک ئاسان بکرێت.

ژمارەیەک لە شارەزایانی سەرانسەری جیهان پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەر دژ بە کۆڤید19 کە هەتا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و سەد هەزار کەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسە لە سەرانسەری جیهاندا گیانیان لەدەستداوە و زیاد لە 41 ملیۆن کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.

XS
SM
MD
LG