Accessibility links

ئەو وڵاتانەی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا 1 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە دەبێتە 7 وڵات


ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە تیایاندا زیاتر لە یەک ملیۆن حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە گەیشتە حەوت وڵات.

بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن نێوەندی لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی جۆنس هۆپکنس بڵاو کراوەتەوە ئیسپانیا و فەرەنسا دوواین ترین وڵاتن ژمارەی توشتبوان تیایدا بگاتە ئەو ئاستە.

ئەمەریکا لە سەروی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەیە کە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیاتر لە 8 ملیۆن و 300 هەزار حاڵەی تیادا تۆمار کراوە، دووهەمیش هندستانە کە 7 ملیۆن و 600 هەزار کەس تیایدا توشی کۆرۆنا بوون پاشان بەرازیل کە 5 ملیۆن و 300 هەزار کەس توش بوون ڕوسیاش چوارەم وڵاتە لەوێ 1 ملیۆن و 400 هەزار کەس هەتا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتووە، پێنجهەمین وڵاتیش ئارجنتینایە کە 1 ملیۆن و 37 هەزار کەس توش بوون، ئیسپانیاش ژمارە شەشی لیستەکەیە کە 1 ملیۆن و پێنج هەزار کەس توش بوون و ئیسپانیاش بەم دواییانە یەک ملیۆن کسی تێپەڕاند.

ئیسپانیا و فەرەنسا یەکەم وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپاشن کە تیایاندا زیاتر لە 1 ملیۆن کەس توشی کۆرۆنا بووبن.

ژمارەیەک لێکۆلەر لە سەرانسەری جیهانەوە لە پێشبڕکێی دروستکردنی ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەردان دژ بە کۆڤید-19 کە هەتا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و 100 هەزار کەسی لە سەرانسەری جیهاندا کوشتووە و زیاد لە 41 ملیۆن و 100 هەزار کەسیشی نەخۆش خستووە.

وەزارەتی تەندروستی بەرازیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند خۆبەخشێک لە قۆناغە کۆتاییەکانی تاقیکردنەوەی ئەو ڤاکسینەی لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی بەریتانی و سویدی ئاسترازەنکا دروستکراوە گیانی لەدەستدا، بەڵام هیچ زانیاریەکی زیاتری لەبارەی هۆکاری مردنەکەی نەداوە.

ئەو خۆبەخشە یەكێک بوو لە 800 هەزار خۆبەخشی تری کە خودی ڤاکسینەکەیان لێدراوە یان دەرمانێکی تری کە ڕاستی نییەو بە دەرمانی دڵخۆشکەر ناودەبرێت.

بەهۆی ئەوەی تاقیکردنەوەکانی هێشتا ڕانەگیراوە سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن پێدەچێت ئەو خۆبەخشە لە گروپی ئەو کەسانەبێت کە دەرمانە ئەسڵەکەی پێ نەدراوە.

ڤاکسینی ئاسترازەنکا بە هاوکاری زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی لە ئاستێکی فراواندا لە چەندین وڵاتدا تاقیکردنەوەی فراوانی قۆناغی دوو و سێی بۆ دەکرێت لەوانەشدا ئەمەریکا، بەریتانیا، ئافریکای باشور و هندستان. لە مانگی ڕابوردوو کۆمپانیای دروستکردنی دەرمانەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی تاقیکردنەوەکانیان ڕاگرت کاتێک خۆبەخشێک لە بەریتانیا توشی جۆرێک لە هەوبوونی بڕبڕە بوو کاتێک بەشی دووهەمی ڤاکسینەکەی لێدرابوو.

لەو کاتەوە تاقیکردنەوەکان لە بەریتانیا، بەرازیل، هندستان و ئافریکای باشور دەستیانپێکردەوە بەڵام لە ئەمەریکا هێشتا ڕاگیراوە.

نێوەندی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان زانیاری نوێی لەسەر مانای دوورکەوتنەوەی خەڵکی لەگەڵ یەک بڵاوکردۆتەوە.

پێشتر ئاژانسەکە گوتبوی پەیوەندی نزیک مانای ئەوەیە 15 خولەکی لەسەر یەک لە دوومەتر کەمتر نزیکبیت لە کەسێکی کە توشی ڤایرۆسەکە بووە. ڕۆژی چوارشەممە گۆڕی و گوتی ئەو 15 خولکە لە ماوەی 24 کاتژمێردا تەنانەت ئەگەر بەسەر یەکیشەوە نەبێت.

ئەو گۆڕانکارییەی CDC بەهۆی ڕاپۆرتێکەوەیە کە ئەفسەری زیندانێکی لە ویلایەتی ڤێرمۆنتی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ڤایرۆسەکەی گرت کاتێک زیاتر لە 20 جار پەیوەندی کورتی هەبووە لەگەڵ زیندانییەکدا کە پاشان دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکە بوو. پاشان زانرا کە بەریەککەوتنەکان بە هەمویەوە ببو بە 17 خولەک هەرچەندە بە سەر یەکەوە نەبوو.

XS
SM
MD
LG