Accessibility links

تورکیا ڕێگە خۆش دەکات بۆ تاقیکردنەوەی سیستمی دژە موشەکی S-400ی ڕوسیایی


تورکیا هۆشدری داوە ناوچە ئاسمانی و دەریاییەکانی لە هەرێمی دەریای ڕەشدا سسنوردار بکات کە ڕەنگە بۆ تاقیکردنەوەی سیستمی S-400ی دژە موشەکی ڕوسیای بێت هەفتەیەک پاش ئەوەی گوازراونەتەوە بۆ ناوچەکە.

لە کاتێکدا تورکیا لە ساڵی ڕابوردوو تاقیکردنەوەیەکی چەکی دژە ئاسمانی ئەنجام دا، تاقیکردنەوەی زیاتر دەشێ ببێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەمەریکای هاوپەیمانی ناتۆی، کە زۆر بە توندی دژی کڕینی سیستمی دژە موشەکی S-400 ی ڕوسیایە.

لە ساڵی ڕابوردوو پاش ئەو تاقیکردنەوەیە واشنتن بە دەرکردنی تورکیا لە بەرنامەی فڕۆکەی F-35 وەڵامی دایەوەو هەڕەشەی سزادانی دا. لەوەتای لە هەفتەی ڕابوردودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆوە کە تیایدا نیشان دەدرێت S-400 ەکان لە شوێنێکی نزیک ئانکەرەوە بەرەو باکور دەگوازرێنەوە نرخی لیرەی تورکی گەیشتۆتە نزمترین ئاست.

تورکیا لە ساڵی 2017 گرێبەستێکی بۆ کڕینی سیستمی دژە موشەکی S-400 لەگەڵ ڕوسیا مۆرکرد.

XS
SM
MD
LG