Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئەرمەنستان دەڵێت ئازەربایجان هەوڵ دەدات تەواوی ناگۆرنۆ کاراباخ داگیر بکات


سەرۆک وەزیری ئەرمەنستان نیکۆل پاشنیان ڕۆژی چوارشەممە گوتی ئازەربایجان هەوڵ دەدات بە تەواوەتی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ داگیر بکات، و بارودۆخەکەی لەو ناوچەیەی کە شەڕی لێیە زۆر بارودۆخێکی سەخت لەقەڵەم دا.

پاشنیان لە وتارەکەیدا گوتیشی ئازەربایجان و تورکیا نانەوێت " هێرشەکانیان ڕابگرن."

هاوکات لەگەڵ پشتگوێ خستنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە ناگۆرنۆ کاراباخ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە ئاگربەست کردەوە و داوای لە لایەنەکانی شەڕ کرد " چیتر ناوچە مەدەنییەکان نەکەنە ئامانج."

ڕۆژی سێشەممە شەڕێکی توند لەنێوان هێزە جیاخوازەکانی ئەرمینیا و سوپای ئازەربایجاندا ڕوویدا، ڕێکخراوی خاچی سوور ئاماژەی بەوەدا " شەڕ و پێکدادانەکان کاریکردۆتە سەر سەدان هەزاران کەس لە ناوچەکەدا."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ داوای لە لایەنەکانی جەنگی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخی کرد " ڕێز لە بەرپرسیارێتیەکانیان بگرن و شەڕ بوەستێنن و ناوچە مەدەنییەکان ،ئامانج."

XS
SM
MD
LG