Accessibility links

ڕوسیا: تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ لە ئیماڕات دەستیپێکردووە


کرێملن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینە ڕوسیەکە لەسەر مرۆڤ لە ئیماڕات دەستیپێکردووە.

ئەم تاقیکردنەوەیەش کە لە ئیماڕات دەکرێت دووەمین تاقیکردنەوەی ڤاکسینی " سپۆتنیک- ڤی " کە لەدەرەوە ڕوسیا بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڤاکسینەکە لە بێلاڕوس تاقیکرایەوە و واپێشبینی دەکرێت بەمزووانە لە ڤەنزوێلاش تاقیکردنەوەکان لەسەر مرۆڤ ئەنجام بدرێن.

لە هەمان کاتدا سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕوسی کە سەرپەرشتی فرۆشتنی ڤاکسینەکە دەکات لە دەرەوەی ڕوسیا ڕەتی کردەوە لیدوان لەسەر ئەو بابەتە بدات.

لەلایەکی دیکەشەوە زانایانی هۆنگ کۆنگ ئاماژەیان بەوەدا دەرمانێکی دژە میکرۆب کە بۆ چارەسەرکردنی قورحەی گەدە و هەوکردنەکان بەکاردەهێنرێت لەسەر ئاژەڵانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی تاقیکردنەوەکە باش بووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG