Accessibility links

هاوکاتی دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیری نوێ، سەرۆکی قرغیزستان پێگەی خۆی بەهێز دەکات


سەرۆکی قرغیزستان سۆرۆنابای جێنبێکۆڤ ڕۆژی شەممە پێگەی دەسەڵاتی بەهێزتر دەکات و گۆڕانکری لە کاربەدەستە باڵاکانی ئاسایشدا دەکات و جارێکی تر سەرۆکی پێشوی وڵاتەکە ئەلمازبێک ئاتامایڤ دەستگیر دەکاتەوە تەنها چەند ڕۆژێک پاش ئازادکردنی لە زیندان.

هاوپەیمانانی سەرۆک لە پەرلەمان سەرۆک وەزیرێکی نوێیان هەڵبژارد، بەمەش هەنگاوەکانی بەرەو ئەوەی، کە ڕوسیاسی هاوپیەمانی نزیکی بە وڵاتێکی ئاژاوەی سیاسی ناودێری کرد، نزیکتر دەبێتەوە.

قرغیزستان کە شوێنی بنکەی ئاسمانی لەشکری ڕوسیایە و نێوەندێکیشە بۆ بازرگانی چینی دراوسێ، لە 4 ی مانگی 10 وە ئاژاوە تیایدا سەریهەڵداوە لە ڕۆژەوەی کە بۆ هەڵبژاردن دانرابوو و پاشان هەڵوەشێندرایەوە.

یاسادانەران دەنگیان بە تەنها کاندیدی سەرۆک وەزیر سادیر ژاپارۆڤی تەمەن 51 ساڵان دا، کە هەندێک لە لایەنەکانی ئۆپزسیۆن بە هاوپەیمانی کردن لەگەڵ جێنبێکۆڤ تاوانباری دەکەن.

ڕۆژی هەینی جێنبێکۆکڤ فەرمانی دا بە سەربازان هاوکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکان یاسا بگێڕنەوە، خاڵی پشکنینی لەشکری لە نیوەشەودا لە دەوروبەری بشکێکی پایتەخت دامەزران.

هاوکات کاربەدەستە باڵاکانی ئاسایشی لەکارلادا ئەوانەی کە پشتیوانیان لە بەرهەڵستەکەی دەکرد.

بەهۆی پێکدادانەکانی کە لە ڕۆژی دووشەممە، دوابەدوای هەڵبژاردنەکەی کە پارتە دامەزراوەکان سەرکەوتنیان تیایدا ڕاگەیاند، سەریهەڵدا زیاتر لە 1200 کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

لە کاتێکدا باڵەخانەی پەرلەمان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تاڵان کرا، یاسادانەران ڕۆژی شەممە لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک کۆبونەوە بۆ دەنگدان لەسەر ژاپارۆڤ.

ژاپارۆڤ پێشتر ڕاوێژکاری سەرۆکی پێشوتر کورمانبێک باکایڤ بوو کە لە ساڵی 2011 دا ئاتامبایڤ جێگەی گرتەوە.

پشتیوانانی ئاتامبایڤ لە ڕۆژی سێشەمەم ئازادکردنیان لە زیندان مسۆگەر کرد کە ماوەیەک بوو بەهۆی گەندەڵییەوە زیندانی کرابوو و گوتی ڕۆژی هەینی لە هەوڵێکی کوشتندا ڕزگاری بووە.

ئاژانسی ئاسایشی دەوڵەت ڕایگەیاند ئاتامبایڤ بە تاوانی نانەوەی ئاژاوە و نائارامی دەسگیرکراوەتەوە. ئەو سەرۆکەی پێشو لە ڕابوردوودا پشتیوانی جێنبێکۆڤ بوو بەڵام ئێستا دوژمنی سەرسەختی.

بەر لە دەستنیشانکردنی ژاپارۆڤ داوای چاکسازی لە دەستوردا کردبوو بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی نوێ.

ئەو بە پەرلەمانتارانی گوت جێنبێکۆڤ لە مەبەستەکەی دڵنیای کردۆتەوە هەر کاتێک کابینەی نوێ پەسەند بکرێت.

ئۆپزسیۆنی قرغیزستان لە نێوان 11 حزب و لایەندا دابەش بووە کە هەریەکیان نوێنەرایەتی بەرژەوەندی تا خێڵێک دەکەن. لەوەتای ساڵی 2005 وە دوو سەرۆک بە سەرهەڵدان لەکار لادراون.

ئەو وڵاتەی کۆماری پێشوی سۆڤیەت کە تەنها 6 ملیۆن و 500 هەزار دانیشتوانی هەیە، شوێنێکی سەرەکی ئۆپەراسیۆنێکی چاڵی خەڵکوزی کەنەدیشە.

XS
SM
MD
LG