Accessibility links

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەدرێت بە ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی


بەرنامەی خۆراکی جیهانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2020 ی بردەوە بەهۆی هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی برسێتی .

برێت ڕیس ئاندرسن، سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵی نەرویژی گوتی بەرنامەی خۆراکی جیهانی، خەڵاتەکەی بردەوە " بۆ هەوڵەکانی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی برسێتی، بۆ هاوکارییەکانی لە پێناو باشترکردنی بارودۆخی ئاشتی لەو ناوچانەی ململانێکان کاریتێکردوون، بۆ ڕۆڵگێرانی وەکو هێزێک لە ڕێگەگرتن لەوەی کە برسێتی وەکو چەک لە ناوچەکانی شەڕو پێکداداندا بەکاربێت."

ئەم خەڵاتەش شەشهەم خەڵاتی نۆبڵە لەم هەفتەیەدا پێشکەش بکرێت. هەر یەک لەوانە بریتییە لە مەدالیایەکی زێڕ و بڕی 1 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار.

ڕۆژی هەینی شاعیرێکی ئەمەریکایی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بردەوە. خەڵاتی ئەمساڵ بۆ کیمیا درا بە دوو زانا بۆ دۆزینەوەکانیان لە بواری جینات. و خەڵاتی فیزیاش بەخشرا بە سێ زانای فەلەکناسی بەهۆی تێگەیشتنەکانیان لە بواری چاڵە ڕەشەکان. هەروەها سێ زانای پزیشکیش خەڵاتی پزیشکی ئەمساڵیان بەدەستهێنا بەهۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لە بواری ڤایرۆسی هەپیتایتس C.

XS
SM
MD
LG