هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕۆژی سێشەممە هەڵیانکوتایە سەر ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) ، نوسینگەی ژننیوز و چەندین ماڵ لە شاری وان و 4 رۆژنامەوان و دوو رۆژنامەوانی پێشووی ڕۆژنامەی یانی یاشامیان دەستگیر کرد.
نوسینگەی داواکاری گشتی کۆماریی وان ڕایگەیاندووە، کە لە دژی "چالاکوانانی ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە" ئەم ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجام داوە و شەش کەسیان دەستبەسەر کردووە.
لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کە لە دژی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەنجام درا، ڕۆژنامەوانانی ژننیوز شەهریبەن ئەبی، نازان سالە و ڕۆژنامەوانانی MA عەدنان بیلەن و جەمیل ئوگور و پەیامنێری پێشووی ڕۆژنامەی یەنی یاشام شوکران ئێردەم دەستگیر کراون.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان عارف ئەسڵان لە وان