Accessibility links

سەرۆک ترامپ جارێکی تر لە کۆشکی سپییەوە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ، پاش ئەوەی 72 کاتژمێری لە نەخۆشخانە بەسەربرد بۆ چارەسەری ڤایرۆیس کرۆنا، ئێوارەی دووشەممە گەڕایەوە کۆشکی سپی و لەوێوە دەستی بە کارەکانی کردەوە و بە ئەمەریکاییەکانیش دەڵێت لە " کۆڤید-19 مەترسن."

وەکو نمایشێکی نیشاندانی تەندروستی، پاش ئەویە هەلیکۆپتەرەکەی لە باخچەی کۆشکی پسی نیشتەوە، سەرۆک خۆی بە پلیکانەکاندا سەرەکەوت بۆ بەلەکۆنەی یەکەمی کۆشکی سپی و لەوێ دەمامکەکەی لادا و هەردوو پەنجە گەورەی بەرزکردەوە وەکو هێمایەک بۆ ئەوەی کە باشە. سڵاوێکیشی لە هەلیکۆپەتەرەکەی مارینس یەک کرد کە لەوکاتەدا خەریک بوو بفڕێت. بەبێ ئەوەی دەمامکەکەی بپێجێتەوە پاشان سەرۆک ڕۆشتنە ناو کۆشکی سپییەوە کە لەوێش چاوەڕوانی گەیشتنی دەکرا.

پێشتریش کاتێک لە نەخۆشخانەی لەشکری نیشتمانی واڵتەر ڕیید دەرچوو، تراپ گوتی " زۆر سوپاسی هەموتان دەکەم."

کاتێک سەرۆک لە هەلیکۆپتەرەکە دابەزی و بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی لە کۆشکی سپی دەڕۆشت، سەرۆک ڕاوەستاو ڕوویکردە کامێراکان و پەنجە گەورەی بەرزکردەوە. لەوکاتەدا لەلایەن دەنگی ئەمەریکاوە پرسیاری ئەوەی لێکرا ڕەوشی تەندروستی چۆنە؟ بە ‌هێواشی وەڵامی دایەوە " زۆر باش".

هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەوەی تراپ ڕایگەیاند ئەو سەرۆکە کۆمارییە، کە لە ڕاوەرگرتنە گشتییەکاندا لە داوی جێگری پێشوی سەرۆک جۆو بایدنە، بەنیازە بەشداری لە دیبەیتی دووهەم کە بۆ 15 ی مانگی 10 دانراوە، لە دژی بەربژاری پارتی کۆماری بکات.

دکتۆر شان کانلی پزیشکی سەرەکی سەرۆک، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە پەیامنێرانی گوت گوتیشی هەرچەندە سەرۆک ترامپ چەند جارێک ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنی دابەزی، بەڵام ئێستا جێگیرە و باری تەندروستی باشە. گوتیشی تیمی پـزیشکی هەموو کۆکن کە سەرۆک دەتوانێت بگەڕێتەوە کۆشکی سپی و لەوێ چارەسەری بۆ بکرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە کۆشکی سپی تیمی پـزیشکی بە بەردەوامی چاودێری باری تەندروستی سەرۆک دەکەن.

باسی لەوەش کرد سەرۆک ترامپ لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوو پـلەی گەرماشی بەرز نەبووەتەوە.

سەرۆک ترامپ لای خۆیەوە لەسەر تویتەر نووسی" لە کاتژمێر 6:30 ی ئێوارە سەنتەری واڵتەر ڕید جێدەهێڵم. بە ڕاستی هەست بە باشی دەکەم! لە کۆڤید مەترسن. مەهێڵن بەسەر ژیانتاندا زاڵبێت. لە ژێر سایەی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ، هەندێک دەرمان و زانیاری و مەعریفەتی مەزنمان بەدەستهێناوە. هەست دەکەم باشترم لە 20 ساڵی پـێش ئێستام."

.

XS
SM
MD
LG