Accessibility links

پزیشکەکەی سەرۆک ترامپ دەڵێت، سەرۆک ترامپ ڕەوشی تەندروستی زۆر باشە


دکتۆر شان کانڵی پزیشکی سەرۆک تراپ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند " تەندروستی سەرۆک باشە".

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕاگەیەندرا سەرۆک ترامپ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لەسەر پێشنیازی دکترۆ کانڵی ئێوارەی هەینی گوازرایەوە بۆ نێوەندی تەندروستی واڵتەر ڕیید بۆ هەنگاوی پێشوەخت.

ڕۆژی شەممە لەبەردەم نەخۆشخانەی واڵتەر ڕیید کانڵی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند " لەم کاتەدا، تەواوی تەیمەکەو من زۆر خۆشحاڵین بەو پێشوەچوونە تەندروستیانەی لە سەرۆکدا بەدی کراوە، ڕۆژی پێنجشەممە کۆکەیەکی کەم و هەڵامەتی هەبوو و هەندێکیش ماندووبوو، کە ئێستا ئەوانە هەموی چارەسەربوون و ڕەوشی تەندروستی بەرەوپێش دەچێت."

شەوی هەینیش سەرۆک دانۆڵد ترامپ، کە لە نەخۆشخانەوە تویتێکی بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت " پێم وابێت، هەمو شتێک باشە. سوپاسی هەموتان دەکەم. خۆشەویستیم بۆتان!!

XS
SM
MD
LG