Accessibility links

ئایا خەڵکی دووجار توشی کۆرۆنا دەبێت؟


لێکۆڵەران لە هۆنگ کۆنگ بەم دواییانە ڕایانگەیاند بەڵگەی کەسێکیان دەستکەوتووە کە بۆ جاری دووهەم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، چەند مانگێک پاش ئەوەی یەکەم جار توشی ڤایرۆسەکە بوو.

ئەنجامەکانی ئەو بەڵگەیە هێشتا لە هیچ گۆڤارێکدا بڵاو نەکراوەتەوە. بەڵام زانایان دەڵێن ئەو پیاوە تەمەن 33 ساڵانە یەکەم جار هەندێک نیشانەی کەمی نەخۆشییەکەی هەبوو، و جاری دووهەم هیچی نەبووە، پێی وایە سیستمی بەرگری لەشی ڕەنگە بەرگری دژی نەخۆشییە قورسەکان پەیدا کردبێت هەرچەندە ڕێگر نەبووە لەوەی کە توشی ڤایرۆسکە نەبێتەوە. دواین جار کاتێک بۆی دەرکەوت کە ڤایرۆسەکەی هەیە لە ئەنجامی پشکنینێکی فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ بوو، و لێکۆڵەران دەڵێن تاقیکردنەوەکان جۆرێکی جیاوازی ڤایرۆسەکەی دەرخستووە.

چەند حاڵەتێکی تریش هەبووە کە گومانی ئەوەیان لێکراوە دووبارە توشبوونەتەوە یەكێک لەوانە پیاوێک لە ئەمەریکا کە جاری دووهەم بە خراپتر گرتوویەتی لەوەی یەکەم.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت تەنانەت ئەگەر خەڵکی جاری دووهەمیش ڤایرۆسکە بگرنەوە ڕەنگە زۆر دەگمەن بێت.

شارەزایانی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی لەوبڕوایەدان ئەو کەسانەی کە توشی کۆڤد-19 دەبن بەرگری دژ بە ڤایرۆسەکە دروست دەکەن. بەڵام نازانن ئەو بەرگرییە تا چەندێک دەمێنێتەوە.

ئەمەش گرنگە بزانرێت چونکە ئەگەر بەرگریەکە بەرەونەمان بڕوات ڕەنگە ببێتە ئاستەنگێک بۆ ڤاکسینەکە. ژمارەیەک لە شارەزایان دەڵێن ڕەنگە پێویست بکاتە ئەو بەرگرییە بەهێز بکرێتەوە.

هێشتا ڕوونیش نییە ئایە ئەو کەسانەی کە جاری دووهەم دەیگرنەوە بەهەمان شێوەی یەکەم جار ڤایرۆسەکە بڵاو دەکەنەوە یان نا. ئەمەش هۆکارێکی ترە کە زانایان دەڵێن پێویستە خەڵکی بەردەوام لە دەمامک بچێچن و بەریەککەوتنیان نەبێت.

XS
SM
MD
LG