Accessibility links

لوبنان و ئیسرائیل لەوەدان سنوری ئاوی نێوانیان دەستنیشان بکەن


FILE - An Israeli naval vessel sails in the Mediterranean sea near the border with Lebanon, as Mount Carmel and the Israeli city of Haifa are seen in the background, Dec. 16, 2013.

لوبنان و ئیسرائیل ڕێککەوتوون لەسەر چوارچێوەیەک بۆ ئەو گفتوگۆیانەی لەلایەن ئەمەریکاوە ناوبژیوانی دەکرێن بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ناکۆکی درێژدەمی سنوری نێوان هەردوو وڵات.

لوبنان و ئیسرائیل کە هێشتا بە فەرمی کۆتاییان بە ناکۆکی سەر سنوریان نەهێناوە خەریکی ڕێککەوتنن لەسەر دانانی سنوری ئاوی نێوانیان.

واشنتن نێوبژی نێوان ئەو دوو لایەنەی کردووە.

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان نەبیهـ بەری بە پەیامنێرانی گوت " ئەمە ڕێککەوتنێکی چوارچێوەی کارکردنە، هێشتا کۆتایی نییە."

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە لوبنان ڕووبەڕووی خراپترین قەیران بۆتەوە لەوەتای شەڕی ناوخۆی ساڵی 1975 بۆ 1990وە. ئابوری وڵاتەکە داڕماوە تەقینەوەکانی ئەم دواییانەی بەندەری بەیروتیش ئەوەندەی تر ڕەوشەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

XS
SM
MD
LG