Accessibility links

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: هێرشەکەی ڕۆژی هەینی کاری تیرۆرستی ئیسلامیە


پۆلیسی فەرەنسا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کەسێکیان دەستگیرکربوو کە لەوباوەڕەدا بوون پێشتر لەگەڵ ئەو پیاوەدا ژیاوە کە هێرشێکی چەقۆی کردە سەر دوو کەس لە نزیک ئۆفیسەکانی پێشوی گۆڤاری چارڵی ئەبدۆ.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی پۆلیس پیاوێکی جەزائیری تەمەن 33 ساڵانی ئازاد کرد کە گەواهدەری ڕووداوەکە بوو بە شوێن هێرشبەرەکەدا کەوتبوو، پاش ئەوەی لێکۆڵەران دڵنیابوونەوە لە لێدوانەکانی ئەو پیاوە.

هەتا سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەش حوت کەس هیشتا ژێر دەستی پۆلیس مابوون بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیاندا لەسەر هێرشەکەی ڕۆژی هەینی.

هێرشبەرەکە بە پیاوێکی تەمەن 18 ساڵانی پاکستانی پێناسە کراوە کە سێ ساڵ پێش ئێستا بەبی سەرپەرشت گەیشتۆتە فەرەنسا.

کاربەدەستانی فەرەنسا لێکۆڵینەوەیەکی دژە تیرۆرستیان پاش هێرشەکەی ڕۆژی هەینی پێکهێنا.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی فرانس 2، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا جیراڵد دارمانیان گوتی ئەو هێرشە " بە ڕوونی کاری تیرۆرستی ئیسلامی بووە."

XS
SM
MD
LG