Accessibility links

بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک


لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێردا زۆرترین ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە. لە سەرجەم 995 نەخۆشی هەرێم 370 یان دهۆکن و لە کۆی ئەو 19 کەسەش کە گیانیان لە دەستداوە 9 یان لە دهۆک بوون.

زۆربوونی ڕێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک بۆتە جێگای نیگەرانی لەلای هاووڵاتیان. هاووڵاتی شەماڵ عیماد بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " وابەستە نەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەکەیە."

هاووڵاتییەکی تر بەناو ئایشە شەوکەت دەڵێت " کردنەوە دەرگای هەرێمی کوردستان بە ڕووی پارێزگاکانی تر و کردنەوەی خاڵە سنورییەکان بوون بە هۆی زیاد بوونی ڕێژەکە و هەروەها هاووڵاتیانیش پابەند نین بە ڕێنماییە تەندروستییەکان."

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک حەمەزە عەلی ڕۆژی پێنجشەممە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " لە ماوەی 24 کاتژمێردا 169 نەخۆش بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە. ژمارەی تەواوی ئەوانەی چاکبوونەتەوە 4 هەزار و 27 کەسن و 6 هەزارو 268 کەسی تر لە ئێستادا لە ماڵەکانی خۆیاندا چارەسەرییان بۆ دەکرێت و خۆیان کەرەنتین کردووە."

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان لە دهۆک سەلام باڵاییدا ببیستن

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:09 0:00


XS
SM
MD
LG