Accessibility links

یەکێتی مامۆستایانی زیمبابوێ داوای یونیسێف ڕەتدەکاتەوە بۆ کردنەوەی قوتابخانەکانی ئافریکا هاوکاتی پەتای کۆرۆنا


قوتابخانەکانی سەرانسەری ئافریکادوای چەند مانگ داخستن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وردە وردە خەریکن دەکرێنەوە. بەڵامیەکێتی مامۆستایانی زیمبابۆێ دژی کردنەوەی قوتابخانەکان دەوەستێتەوە و داواکاری ڕێکخراوی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان (یونیسێف) ڕەتدەکاتەوەبۆ دووبارە کردنەوەی قوتابخانەکان.

ڕۆژی سێشەممە محەمەد مەلیک فال، بەڕێوەبەری هەرێمی یوونیسێف لە ڕۆژهەڵات و باشوری ئافریکا داوای لە حکومەتەکانی ناوچەکە کرد کە قوتابخانەکانی کە لە سەرەتای ئەمساڵدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخران، بکرێنەوە.

فاڵ گوتی" ئەو پەتایە لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا قەیرانێکی بێوێنەی لە بواری خوێندندا هێناوەتە ئاراوە لە کاتێکدا هەموو خوێندکارەکان ناتوانن دەستیان بگات بە میتۆدەکانی فێر بوون لە ڕێگای ڕادیۆ وئۆنلاینەوە".ئەو دەشڵێت هەروەها " هەندێکیان ئەو ژەمە خواردنەی کە لە خوێندنگە دەیانخوارد، لە ئیستادا بە هۆی داخستنیانەوە نەماوە".

ئەو بەرپرسەی یونسێف گوتیشی "لە دەستچوونی خوێندن زیانێکی زۆر بە منداڵان و کۆمەڵگە دەگەیەنێت و هەروەها دووگیانبوونی نەوجەوانان و توندوتیژی دژی منداڵان زیاتر دەبێت." ئەو دەشڵێت " دەزانم کردنەوەی قوتابخانەکان کارێکی ئاسان نییە لەکاتێکدا بەڵگەکان دەری دەخەن کە منداڵ هۆکاری سەرەکیبڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە نین، بەڵام لە قوتابخانە حاڵەتی (کۆڤید-19) هەبووە و ئەمە کارێکی ئاسان نابێت بەڵام بە پابەندبوونی کۆمەڵگا وکاربەدەستانی حکومەت جێبەجێ دەکرێت."

ئافریکای باشوور سەرەڕای بوونی ژمارەی زۆری حاڵەتەکانی کۆڤید-19، لە کۆتایی مانگی 8 دا دووبارە قوتابخانەکانی بۆ هەموو پۆلەکان کردەوە.

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە پۆلەکانی تاقیکردنەوەی زیمبابۆیش دەست پێ بکەن بەڵام لە ئیستادا بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان ڕاگیراوە دوای ئەوەی گەورەترین یەکێتی مامۆستایان لە وڵاتدا دژی کردنەوەی قوتابخانەکان مانیان گرت، مەگەر ئەوەی نیگەرانیەکانیان پشت گوێ بخرێت.

مامۆستایان لە مانگێکدا داهاتیان نزیکەی 100 دۆلارە و بەم دواییانە 75 دۆلاریان وەکو هاوکاری بۆ سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ زیاد کرا. ئەوان داوای 500 دۆلار زیاتردەکەن بۆ ئەوەی لەسەروو هێڵی هەژاریەوە ژیان بەسەر بەرن.

ئامۆن مورویرا وەزیری خوێندنی باڵای زیمبابۆێ گوتی حکومەت نزیکەی 60 هەزار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی کاتێک قوتابخانەکان دووبارە کرانەوە بتوانن ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ کۆڤید - 19 ڕچاو بکرێن.

زامبیاش ڕۆژی دووشەممه قوتابخانەکانی لە ڕێگای واتساپەوە کردەوە.کریستۆفەر یالوکاندا لە یەکێتی مامۆستایانی زامبیا گوتی کە ڕێکخراوەکەی کار لە سەر بەرنامەی کردنەوەی قوتابخانەکان دەکات کە زیاتر لە شەش مانگە داخراون.

XS
SM
MD
LG