Accessibility links

سەرۆک ترامپ داوا لە سینات دەکات " بەبێ دواخستن" دەنگ لەسەر بەربژارەکەی بۆ دادوەری دادگای باڵا بدات


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی شەممە داوای لە سیناتی زۆرینە کۆماری کرد " بەبێ دواخستن" تاوتوێی بەربژاری داهاتوی بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکەی دادوەر ڕوت بەیدر گینسبەرگ بکات تەنها شەش هەفتە بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا.

کۆشکی سپی ئامادەکاری دەکات بۆ دەستنیشانکردنی بەربژارێک بۆ شوێنەکەی گینسبەرگ کە دووا ساڵەکانی لەسەر ڕێبەرێکی بێمشومڕلەسەری باڵی لیبراڵی دادگا بەسەربرد.

شەوی هەینی ڕێبەری زۆرینەی کۆماری لە سینات مچ میککانەڵ چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی گینسبەرگ کۆچی دوایی کرد، بەڵێنی دا دەنگ لەسەر هەر کەسێک بدرێت کە سەرۆک ترامپ دەستنیشانی بکات. دیموکراتەکانیش دەڵێن دەبێت بەو پرۆسەیەدا بڕۆن کە لە ساڵی 2016 ڕوویدا و تاوتوێی بەربژێری دادگای باڵا نەکرێت هەتا پاش هەڵبژاردن.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکی ڕۆژی شەممەیدا بۆچوونی خۆی ڕوون کردەوە " ئێمە لەم پێگەی دەسەڵاتە دانراوین و گرنگە بڕیار بدەین بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر بە شانازییەوە ئێمەیان هەڵبژاردووە، گرنگترینیان لە مێژەوە بە هەڵبژاردنی دادوەرەکانی دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان دادەنرێت. ئێمە ئەو پابەندبوونەمان هەیە، بەبێ دواکەوتن!"

کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت هەر هەڵبژادنێک پێویستە لە دوای هەڵبژاردنەکانی 3 ی مانگی 11 وە بێت. " پێویستە دەنگدەران سەرۆک هەڵبژێرن و سەرۆکیش دادوەری داهاتوو."

XS
SM
MD
LG