Accessibility links

هێڵی ئاسمانی ئیمارات بەرهەمهێنانی خواردنی کوشەر بۆ جووەکان ڕادەگەیەنێت


گروپی فڕۆکەوانی ئیماراتی ڕۆژی پێنجشەممە پلانەکانی بەرهەمهێنانی خواردنی کوشەری تایبەت بە جووەکانی ئاشکرا کرد، دوو ڕۆژ پاش ئەوەی ئیمارات و ئیسرائیل ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان مۆر کرد.

کاربەدەستانی ئیسرائیل و ئیماراتی رایانگەیاند چاوەڕوان دەکرێت هێڵی ئاسمانی ئیماراتی بنکە لە دوبەی، کە گەورەترین هێڵی ئاسمانی فڕۆکەوانییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەتا کۆتایی ئەم ساڵ دەستبکات بە گەشتەکانی بۆ وڵاتی جووەکان.

بەشی پێشکەشکردنی خواردنی گەشتەکانی ئیماراتیEKFC پێشتریش هەر خۆراکی کوشەری پێشکەش بە سەرنشینە جووەکان دەکرد، بەڵام لە ئێستادا دەڵێت " دەزگایەکی تایبەتی بەرهەم هێنانی" دادەمەزرێنیت و چاوەڕوان دەکرێت هەتا مانگی یەکی 2021 لە ئیماراتدا دروست بکرێت و دەستبەکاربێت.

لە بەیاننامەیەکدا EKFC ڕایگەیاند کارگە نوێیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای CCL ی دروست دەکرێت.

سەرۆکی بەشی خواردنەکانی هێڵی ئاسمانی ئیماراتی سەید محەمەد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لە دەمی ئەم پێشهاتە نوێیانەدا چاوەڕوان دەکەین داواکاری لەسەر خۆراکی کوشەر لە ئیمارات و لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی خێرا زیاد بکات."


کوشەر بەو جۆرە خواردنانە دەگوترێت کە بە پێی ئاینی جووەکان بە حەڵاڵ دادەنرێت.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ ڕۆژی سێشەممە لە کۆشکی سپی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین مۆر کرد بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان.


XS
SM
MD
LG