Accessibility links

ڕێبەری ئۆپزسیۆنی ڤینزوێلا داوا دەکات سەرکردە لەشکرییەکان پشتیوانی لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن بکەن


ڕێبەری ئۆپزسیۆنی ڤینزوێلا خوان گوایدۆ داوا لە ڕێبەرانی لەشکری دەکات پشتیوانی لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی 6 ی مانگی 12 ی وڵاتەکە بکەن.

لە لێدوانێکی ڕۆژی دووشەممەیدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گوایدۆ گوتی ئەو ڕێز لە هەمو سێکتەرەکانی کۆمەگە دەگرێت و هێزە چەکدارەکان بانگهێشت دەکات بۆ " ڕێککەوتنی یەکڕیزی" ی هێزەکانی ئۆپزسیۆن تا ڕێگەبگرن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و فشارە نێونەتەوەییەکان زیاد بکەن لەسەر سەرۆک نیکۆلاس مادۆرۆ.

ئەو گوتی تیمەکەی خوازیارن لەگەڵ ئەو کەسانەدا جارێکی تر دانیشنەوە کە دەیانەوێت بگەن بە گۆڕانکارییەک.

لەو کاتەوەی کە گوایدۆ لە ساڵی ڕابوردوو خۆی وەکو سەرۆکی کاتی ڕاگەیاند و مادۆرۆی بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 تاوانبار کرد، ئەو نەیتوانی پشتیوانی پێویست لە ناو وڵاتەکە بەدەستبهێنێت بۆ لابردنی سەرۆک لەسەر دەسەڵات.

جگەلەمەش ژمارەیەک سیاسەتمەداری ناوداری ئۆپزسیۆن، لە ناویاندا هینرێکێ کاپریلێس، کە دووجار کاندیدی سەرۆکایەتی، بایکۆتەکەی گوایدۆیان بۆ هەڵبژاردن مانگی 12 ڕەتکردۆتەوە.

هەتا ئێستا سزاکانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دژ بە حکومەتەکەی مادۆرۆ، لە ناویاندا سزاکانی ئەمەریکا دژ بە 150 کەسایەتی ڤینزوێلی و ئەوانەی پەیوەندییان پێیانەوەهەیە، نەیانتوانیوە کاریگەرییان لەسەر پێگەی ئەو ڕێبەرە سۆشیالستە هەبێت.

.

XS
SM
MD
LG