Accessibility links

جارێکی تر بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا


ئیسپانیا بوو بە یەکەم وڵاتی ڕۆژئاوای ئەوروپا کە ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا لە نیو ملیۆن کەس تێپەڕیوە لە کاتێکدا کۆی توشبوانی سەرانسەری جیهان گەیشتۆتە 27 ملیۆن و 3 سەد هەزار کەس لەناویاندا 893 هەزار کەس گیان لەدەستداوە.

زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا نیشان دەدات 525 هەزارو 549 کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بوون و 29 هەزار 516 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە. لە پاش ئیسپانیا فەرەنسایە کە 367 هەزارو 174 حاڵەت تۆمار کراوە و 30 هەزارو 732 گیانیان لەدەستداوە لە کاتێکدا لە بەریتانیا 352 هەزار و 516 کەس توشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 41 هەزار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی جۆنس هۆپکنس ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە لە بەریتانیا لە هەمو ئەورپا زیاترە.

ئیسپانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لە مانگی سێدا بە شێوەیەکی زۆر توند ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێگیر کرد کاتێک نەخۆشخانەکانی وڵاتکە پڕببون لە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست دەدا لە 800 کەس تێپەڕ دەبوون. هێواش هێواش توانرا ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکرێت بەڵام ژمارەی توشبوان هێواش هێواش بەرزدەبێتەوە لەوەتای لە مانگی حەوتەوە کۆتوبەندەکان هەندێک سوککراون.

ژمارەیەک لە شارەزایان پێیان وایە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی ئەوەیە کە ئەو وڵاتە زۆر وابەستەی کولتورە کۆمەڵایەتیەکانە، لە کاتێکدا ژمارەیەکی تر دەڵێن بەهۆی ئەوەیە چاودێری ئەوانە باش نەکراوە کە ڤایرۆسەکەیان هەبووە یان بە شێوەیەکی ناڕێکوپێک شوێنەکان کراونەتەوە.

XS
SM
MD
LG