Accessibility links

ڕوسیا ئەمەریکا بە ڕووداوی بەریەککەوتنی ئۆتۆمبێلە لەشکرییەکانیان تاوانبار دەکات


لەشکری ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لەشکری ئەمەریکای تاوانبار کرد بە بەریەککەوتی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ڕوسیایی خۆی کێشاوە بە زرێپۆشێکی بچووکی ئەمەریکایی چوار سەربازی ئەمەریکایی بریندار بوون لە کاتێکدا دوو هەلیکۆپتەری ڕوسیایی بەسەریاندا تێپەڕبوون یەکێکیان نزیکەی 20 مەتر بەرزبوو.

گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جۆن ئۆلیات لە بەیاننامەیەکدا گوتی ئۆتۆمبێلەکەی ڕوسیا لە نزیک دێرک لە باکوری سوریا خۆی کێشاوە بە زرێپۆشە ئەمەریکاییەکەدا. ئەو لەشکری ڕوسیای بۆ ئەو کردارە " مەترسیدارو ناپرۆفێشناڵە" تاوانبار کرد کە بووە هۆی سەرپێچی کردن لە پرۆتۆکۆڵی شەڕنەکردنی نێوان هەردوو وڵات.

لە بەیاننامەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیادا دەڵێت ژەنەڕاڵ ڤالری جیراسیمۆڤ بەرپرسی ستافەکانی لەشکیری ڕوسیا، ڕۆژی چوارشەممە تەلەفۆنی بۆ ژەنەڕاڵ مارک میلی بەرپرسی ستونە هاوبەشە لەشرکییەکانی ئەمەریکا کردووە بۆ تاوتوێ کردنی ڕووداوەکە.

لە تەلەفۆنەکەدا جراسیمۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە لەشکری ڕوسیا هێزی هاوپەیمانانیان لەوە ئاگادارکردۆتەوە کە کاروانی پۆلیسی لەشکری ڕوسیا بەڕێوەیە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا دەشڵێت " سەرەڕای ئەوە، بە سەرپێچیکردن لە ڕێککەوتنەکەیان، سەربازانی ئەمەریکا هەوڵیان دابوو ڕێگە لە کاروانەکەی ڕوسیا بگرن، لە وەڵامدانەوەشدا پۆلیسی لەشکری ڕوسیا هەنگاوی پێویستیان نا بۆ ڕێگەگرتن لە ڕووداوێک و بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەرکەکەیان."

ڕوسیا کە هەڵمەتێکی لەشکری بۆ پشتیوانی کردن لە بەشار ئەسەد لە سوریا بەڕێوە برد کە توانی بەشێکی زۆری وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکاتەوە، لەمێژە دژایەتی هەبوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەکات کە بۆ شەڕی دژ بە داعش لەوێن و داوای کشانەوەیانی کردووە.

لە کاتێکدا چەند ڕووداوی تر لە نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا بەم دوواییانە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوویداوە، کاربەدەستانی ئەمەریکا دواین ڕووداویان بە ڕژدترین ناودێر کردووە. هێزەکانی ئەمەریکا زۆربەجی جار لەگەڵ ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان.

ئەمەریکا و ڕوسیا پرۆتۆکۆڵێکیان مۆر کردووە بۆ ڕێگری کردن لە هەر پێکدادانێکی نێوانیان و پەیوەندی ناوبەناوی سەرکردە لەشکرییەکانیان بۆ ئەوەی ڕێگەری بکرێت لە بەریەککەوتنی هێزەکانیان.




.

XS
SM
MD
LG