Accessibility links

ئاژانسی تەندروستی فیدراڵی ئەمەریکا ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەی کۆڤید-19 دەگۆڕێت


شارەزایانی تەندروستی، هۆشداری دەدەن لەسەر بڕیاری نێوەندی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان بۆ پێداچوونەوە بەسەر ڕێنوماییەکانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕۆژی دووشەممە CDC ڕایگەیاند ئەو کەسانەی بەریەککەوتنیان لەگەڵ کەسێکدا هەبوە کە توشی کۆڤد19 بوبێت " مەرج نییە پێویست بەوە بکات پشکنینی بۆ بکرێت" ئەگەر نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان تێدا دەرنەکەوتبێت.

ئەو ئاژانسە پێشتر پێشنیازی کردبوو هەر کەسێک بۆ ماوەی 15 خولەک و لە نزیکی کەمتر لە دوومەتر کەسێکی بینیبێت کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووبێت پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت.

هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە بۆ ئەو گۆڕانکاریە لەناکاوە . شارەزایان نیگەرانن لەوەی ئەو ڕێنوماییە نوێیە لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی تاقیکردنەوەکان.

ئەم ڕێنماییە نوێیەش لە کاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە کۆمپانیای مۆدێرنا ڕایگەیاند ڤاکسینەکەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەندێک ئەنجامی باشی لە تاقیکردنەوەکانی گروپە بچووکەکانی بەساڵاچواندا نیشان داوە.

دکتۆر لینا وین، پزیشکێکی فریاگوزاری و پرۆفیسۆری کۆلیژی تەندروستی زانکۆی جۆرج واشنتن دەڵێت چاودێری کردنی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە خەڵکی توشبووە هەبووە زۆر گرنگە، لە کاتێکدا لەسەدا پەنجای بڵاوبوونەوەکانی کۆڤد19 بەهۆی ئەو کەسانەیە کە نیشانەکانیان تیادا دەرنەکەوتووە.

وتەبێژێکی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی ڕۆژی سێشەممە گوتی خەڵک دەبێت ڕاوێژ بە پزیشکەکەیان بکەن یان لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی گشتیدا بڕیار بدەن ئەگەر پێویستیان بە تاقیکردنەوە هەبێت. بە پێی دواین ئامارەکانی زانکۆی جۆنس هۆپکنس زیاتر لە 5 ملیۆن و 7 سەد هەزار کەس لە ئەمەریکا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 178 هەزار کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG