Accessibility links

بەهۆی دەستڕێژی گوللە سێ پیاو لە گوندێکی باکوری لوبنان دەکوژرێن


سەرچاوەکانی ئاسیش و ئاژانسی دەنگوباسی نیشمتانی لوبنان ڕایدەگەیەنن سێ پیاو لە گوندێکی باکوری لوبنان بەهۆی دەستڕێژی گوللە کوژراون.

سەرچاوەکان دەڵێن دەستڕێژەکە لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە کراوە کە ئەو پیاوانە ڕایانگرتبوو لە کاتێکدا بە نێو گوندی کەفتون تێپەڕدەبوو. پاشان ئۆتۆمبێلەکە دۆزرایەوە کە دەماچەیەک و ئامێری بێدەنگکردنی چەک و بۆمبێکی بچووک و وایەری ئەلیکتترۆنی تێدابوو.

دووان لەو پیاوانە هەر لەو شوێنەدا کوژران و کەسێ سێهەم پاشان بەهۆی برینەکانی گیانی لەدەستدا. مەبەستی تەقەکردنەکە هەتا ئێستا ئاشکرا نەبووە.

XS
SM
MD
LG