بەڕێوەبەرایەتی ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە بە فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە داواکانی خۆی ئاگادار کردەوە کە هەموو گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆسەر ئێران پێویستە نوێ بکرێنەوە، ئەمەش وای کرد ململانێ لەگەڵ ڕوسیا و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەستپێبکات کە هەڵبەت هاوپەیمانانی ئەمەریکا لە ئەروپاش دەگرێتەوە ئەوانەی پێیان وابوو ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا یاسایی نییە.
مایک پۆمپەیۆ لە کۆنفرانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکان هەرگیز ڕێگە بە وڵاتێکی هەرە پشتیوانی تیرۆرست لە پلەی جیهانیدا نادات کە بە ئازادانە فڕۆکە، تانک، موشەک و چەکی تری ئاساییی بکڕێت و یان دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات.
وەزیری دەرەوە ئەم یادداشتەی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش کرد و تیایدا دەڵێت کە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکی ٢٠١٥ لە لایەن ئێرانەوە پێویستی بە سەپاندنەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ئەو گوتی کرداری ئەمەریکا گەمارۆکانی چەک بەرفرەوانتر دەکات کە وابڕیارە 18 ی مانگی 10 ی ئەم ساڵ کۆتایی پێبێت.