Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی لە مەڕ کوشتنی چالاکوانانی دژ بە حکومەت لە عێراق دەردەبڕێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بێزاری خۆی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوژرانی چالاکوانانی دژی حکومەتی لە عێراق دەردەبڕێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە گوتی بە گەلێک جیگای بێزاری دەزانێت کەچالاکانی کومەڵگەی مەدەنی لە عێراقدا تیرۆر بکرێن و هەروەها ئەو هێرشانەش کە دەکرێنە سەر خۆپیشاندەران لە شارەکانی بەغدا و بەسڕە.

سەرچاوەکانی ئاسایش و پزشکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند خانمێکی چالاکوان ڕۆژی چوارشەممە کوژرا و سێ کەسی تریش بریندار بوون لە کاتێکدا کە چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شاری بەسڕە دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلەکەیان کرد. ئەمەش سێهەم ڕووداوە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا رووبدات و تیایدا چالاکوانی دژ بە حکومەت بکرێتە ئامانج.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە مۆرگان ئۆرتێگاس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئێمە بە ئەرکێکی گرنگ بۆ حکومەتی عێڕاق دەزانین کە هەنگاوی دەستبەجێ بنێت بۆ ئەوەی گروپە چەکدارەکان، ڕێگر و دەستەو تاقمەکانی تاوانکاری بەرپرسیار بکات بۆ هێرسەکانیان بۆ سەر مافی بەرخوردار بوون لە خۆپیشاندانی بە ئاشتیانە".

XS
SM
MD
LG