Accessibility links

د. کرمانج گوندی: کامڵا هێرس تکیتی دیموکراتەکان بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن بەهێزتر دەکات


نزیکەی دوومانگ ونیو ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا وهەر لەئێستاوە مشتومڕ گەرمبوونە لەسەر هەڵبژاردنی سیناتۆر کامڵا هێرس لە لایەن جۆ بایدنەوە وەك جێگری خۆی بۆ پێشبڕکێ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لە 3ی مانگی یانزدە ئەنجامدەدرێت. هەروەهاش لەسەرشیوە وڕێگاکانی تۆمارکردنی دەنگی دەنگدەران کە بە هۆی پەتای کۆڤید 19وە داوادەکرێت ئەمەریکایەکان بتوانن بەکارتی دەنگدان بەڕێگای پۆستەوە دەنگی خۆیان بدەن بۆ ڕێگاگرتن لەزیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەڵام سەرۆك ترامپ دەڵێت دەنگدان بەڕێگای پۆستەوە کارێکی باش نییە وفڕوفێڵی تێدا دەکرێت.

Dr. Kirmanj Gundi
Dr. Kirmanj Gundi

دکتۆر کرمانج گوندی سەبارەت بە هەڵبژاردنی کەسایەتیەکی ژن بۆ پۆستی جێگری سەرۆك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە مانگی یانزدە دەڵێت بەشێوەیەکی گشتی ژنان زیاتر دەنگیان بە دیموکراتەکان داوە لەڕابردوودا، بەڵام هەرگیز ئەوها نەبووە خانمێکی وەك بەو سیفاتەی کە کامڵا هێرس هەیەتی ڕەشە وسیناتۆرە هەڵبژاردرابێت.

سەرۆک ترامپ سیناتۆر کاملا هێرسی بە کەسێکی دۆڕاو و بێتوانا لەقەڵمەدا بەڵام دکتۆر گوندی بە بەرنامەی هەلەو واشنتنی گوت کامڵا وەکو سیاسییەك لەسەر ئاستی ئەمەریکا ناسراوە وسیناتۆرێکی بەهێزە ولە سیاسەت شارەزایە وئەوەندەی ئەوماوەیەی لە سیناتیش کاری کردووە پرۆگرامی باشی هەبووە وجێ پەنجەی دیارە، لەبەر ئەوە سوودی زیاتر دەبێت لەوەی تکیتی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی مانگی (11) شانسی زیاتری دەبێت کە دەربچن. حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن ئەم وتووێژەی لەگەڵ دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر لە زانکۆی تەنیسی ئیستێت سازداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:56 0:00


XS
SM
MD
LG