Accessibility links

لەپاش سەرهەڵدانی توندوتیژی لەسەر پۆستێکی فەیس بووک لە هندستان سێ کەس دەکوژرێن


پۆلیس لە شاری بانگلۆری باشوری هندستان دەڵێت سێ کەس بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس ڕوویاندا گیانیان لەدەستداوە. بە پێی ڕاپۆرتان ئەو توندوتیژییانە لەسەر پۆستێکی فەیس بووک بووە کە گوایە تیایدا بێڕێزی بە پێغەمبەر محەمەد کراوە.

ڕۆژنامەی تایمسی هندستان ڕادەگەیەنێت توندوتیژییەکە لە کاتێکدا سەری هەڵدا کە خوشکەزایەکی یاسادانەرێک گوایە پۆستەکەی کردبوو. ڕاپۆرتەکە دەڵێت خەڵکەکە دەستبەجێ ئێوارەی ڕۆژی سێشممە لەبەردەم ماڵی ئەو یاسادانەرە کۆبونەوە و گڕیان لە دوو ئۆتۆمبێل بەردا. ڕاپۆرتە هەوالیەکانی تر دەلێن گڕیارن لە ماڵەکەش بەردابوو.

پاشان هەزاران کەس چوونە سەر شەقامەکان و لە دەرەوەی بنکەیەکی پۆلیس پێکدادان ڕوویدا.

بە پێی وتەکانی بەرپرسی پۆلیسی بانگلۆر ، پۆلیس نەیتونیبوو خۆپیشاندەران هێوربکاتەوە و هەوڵی ئەوەی بەرگری بکەن لە خۆیان تەقیان کردبوو.

پۆلیس دەشڵێت ئەو کەسەی کە بەرپرسبووە لەو پۆستەی کە بۆتە هۆی توندوتیژی دەستگیر کراوە و زیاتر لە 100 کەسی تریش بە تاوانی گوایە ئاژاوە نانەوەو توندوتیژی دژ بە پۆلیس دەستگیر کراون.

هەر پاش ئەوە پۆستەکە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک سڕایەوە بەڵام فەیس بووک هیچ لێدوانێکی لەبارەیەوە نەداوە.

ڕۆژنامەی تایمس دەڵێت خوشکەزای ئەو یاسادانەرە سورە لەسەر ئەوەی ئەکاونتەکەی هاککراوە.

XS
SM
MD
LG