Accessibility links

ئەفغانستان 400 زیندانی تالیبان بەر لە دەستپێکردنی وتووێژی ئاشتی ئازاد دەکات


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی، دەستەچەپی ناوەڕاست، دەمامکی پێچاوە بۆ هاوکاریکردنی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە دەمی دووا ڕۆژی دانیشتنی ئەنجومەنی نەریتی لۆیا جرگای ئەفغانستان لە کابول 9 ی هەشتی 2020

ئەنجومەنی باڵای ئەفغانستان کە بە لۆیا جیرگا ناسراوە، ئازادکردنی 400 زیندانی تالیبانی ڕۆژی یەکشەممە پەسەند کرد بەمەش ڕیگە خۆشکرا بۆ دەستپێکردنی وتووێژی ئاشتی ئەو وڵاتە بەشەڕ وێران بووە.

لە بڕیارەکەی ئەنجومەنەکەدا دەڵێت " بە مەبەستی لادانی ئاستەنگەکان، دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە خوێنڕشتن، لۆیا جرگا ئازادکردنی 400 تالیبان پەسەند دەکات."

ڕۆژی هەینی بانگی لۆیا جرگا کرا تا تاوتوێی ئازادکردنی زیندانیانی تالیبان بکەن بەر لە دەستپێکردنی وتووێژی ئاشتی.

حکومەتی ئەفغانستان هەتا ئێستا نزیکەی 5 هەزار زیندانی تالیبان ئازاد کردووە.

زیندانیانی لە گرتوخانەی باگرام لە پارێزگای پاروان ئازاد کران، 26 ی مانگی 5 ی 2020
زیندانیانی لە گرتوخانەی باگرام لە پارێزگای پاروان ئازاد کران، 26 ی مانگی 5 ی 2020

هاوکات وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئەسپەر دەڵێت هێزی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لە هەتا کۆتایی مانگی 11 ژمارەیان لە 5 هەزار سەرباز کەمتر دەکرێتەوە.

وەزیری بەرگری لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز کە ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە باسی لە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکان کردووە.

نۆبەدارییەکی سەربازانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازی ئەفغانستان لە هەرێمی لۆگار، 7ی مانگی هەشتی 2018
نۆبەدارییەکی سەربازانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازی ئەفغانستان لە هەرێمی لۆگار، 7ی مانگی هەشتی 2018

لە سەرەتای هەفتەکە سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە میانەی وتوویژێکیدا لەگەڵ Axios گوتی هیوادارە ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکرێتە کەم بکرێتەوە بۆ نزیکەی 4 بۆ پێنج هەزار.

هەواڵەکانی پلانی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستپێکردنی وتووێژی نێوان تالیبان و کاربەدەستانی ئەفغانی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی دەیان ساڵە لەو وڵاتەی باشوری ئاسیادا.

XS
SM
MD
LG