Accessibility links

ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک


دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک ئاماری نوێی توشبوونی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. بەپێی ئەو ئامارە لە 83 کەس لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا توشی ڤایرۆسەکە بوون و ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە دهۆک تۆمار بکرێت لەوەتای ڤایرۆسەکە بڵاو بۆتەوە.

هەرچەندە کاربەدەستانی تەندروتی دەڵێن لە ماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا 11 کەسیش چاکبوونەتەوە بەڵام 2 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هەتا ئێستا لە دهۆک 801 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 387 کەس بە تەواوەتی چاکبوونەتەوەو 409 کەسیش هێشتا لە نەخۆشخانەن. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 6 کەس لە سەرانسەری پارێزگای دهۆک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان لە دهۆک سەلام باڵایی ببیستە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:55 0:00


XS
SM
MD
LG