Accessibility links

کوژرانی 4 گومانبار لەسەر سنوری ئیسرائیل


لەشکری ئیسرائیل دەڵێت شکستی هێناوە بە هەوڵی دزە کردنێک لە سوریاوە و لەو هەوڵەشدا 4 کەس کوژراون کە گومان وایە ویستبێتیان بۆمب لەو ناوچە سنورییەدا بچێنن.

کۆلۆنێل جۆناسان کۆنریکۆس، وتەبێژی لەشکری ئیسرائیل دەڵێت پێشتر هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، بۆسەیەکیان نابووەوە پاش ئەوەی جموجۆڵی نایاساییان لە بەرزاییەکانی جۆلاندا بینیبوو.

کۆلۆنێل کۆنریکۆس دەڵێت، سەربازەکانی ئیسرائیل تەقەیان لە گومانبارەکان کردووە دوای ئەوەی بینیبویانن خەریکی دانانی بۆمبەکانیانن.

لەشکری ئیسرائیل دیمەنێکی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا 4 گومانبارەکە ڕادەکەن بەرلەوەی لە تەپوتۆزی تەقینەوەیەکی ئەم ڕووداوەی ڕۆژی دووشەممەدا دیارنەمێنن.

لەشکری ئیسرائیل، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەوەی دەستنیشان نەکردووە، ئایا ئەو چەکدارە گومانبارانە پەیوەندییان بە ئێرانەوەیە هەیە یان بە حزبوڵاوە، بەڵام وتەبێژی لەشکری ئیسرائیل بەرپرسیارێتی ڕووداوەکەی لە ئەستۆی حکومەتی سوریا ناوە.

کۆلۆنێل کۆنریکۆس بە پەیامنێرانی وتووە، هەر چوار گومانبارەکە لەناو خاکی ئیسرائیلدا بوون کاتێک تەقەیان لێکراوە و دەشڵێت هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بەردەوام دەبن لە کێوماڵکردنی ناوچەکەدا.

حکومەتی سوریا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەم ڕووداوە نەداوە.

XS
SM
MD
LG