Accessibility links

گوتەبێژێکی کۆنگرەی کۆمارییەکان: کۆنگرە بۆ هەڵبژارندنەوەی سەرۆک ترامپ وەک کاندیدی پارتەکە بۆ هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی داخراو ئەنجام دەدرێت


گوتەبێژێکی کۆنگرەی نیشتمانی پارتی کۆماری دەڵێت دەنگدان بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک ترامپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، بە شێوەیەکی تایبەت دەبێت بەبێ ئامادەبوونی ڕۆژنامەوانان، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

لە کاتێکدا ترامپ لە مانگی ڕابوردوو زیادبوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری ئەمەریکا، کۆگرەی گشتی لە فلۆریدا هەڵوەشاندەوە، بڕیارە لە 24 ی مانگی 8دا336 نوێنەری کۆماری لە شارلۆت کارۆلاینای باکور کۆببنەوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەوەی بە فەرمی سەرۆک ترامپ بکەنەوە بە کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی 11.

کۆنگرەی دەستنیشانکردنی کاندیدی پارتەکان بە شێوەیەکی نەریتی بۆنەیەکی پڕ بایەخی میدیاکانە لە کاتێکدا پارتە سیاسییەکانیش هەوڵ دەدەن سەرنجی خەڵکی ڕاکێشن و هەتا بتوانن پەیامەکانی خۆیان بگەیەنن بە دەنگدەران. ئەگەر ئەم بڕیارەی پارتی کۆماری سەر بگرێت ئەوە یەکەم جار دەبێت لە مێژووی سەردەمدا کۆنگرەی هەڵبژاردنی کاندیدی پارتێک بۆ سەرۆکایەتی بە شێوەیەکی داخراو ئەنجام بدرێت.

گوتەبێژێکی کۆنگرەکە گوتی " بە لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنە تەندروستییەکانی ویلایەتی کارۆلاینای باکور ئێمە لە بەرنامەماندایە چالاکییەکانی شارلۆت داخراوبن بۆ میدیا هە لە هەینی 21 ی مانگەوە هەتا دووشەممە 24 ی مانگ." ئەو گوتیشی " بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەینەوە ئەگەر گۆڕانکاری بەسەرداهات بەڵام ئێمە بە پێی ڕێوشوێنەکانی ویلایەتەکەو ڕێنماییەکانی کاربەدەستانی خۆجێهی کاردەکەین لەسەر ئەوەی چەن کەس دەتوانن بەشدار بن."

"

XS
SM
MD
LG