Accessibility links

ئەمەریکا ڕەخنە لە دوواخستنی هەڵبژاردنی هۆنگ کۆنگ دەگرێت


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕەخنەی لە بڕیاری حکومەتی هۆنگ کۆنگ گرتووە بۆ دوواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵێک کە پێشتر بڕیاربوو 6 ی مانگی 9 ی ئەم ساڵ ئەنجام بدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند " هیچ هۆکارێکی لە ڕاست نییە بۆ دوواخستنێکی ئەوەندە زۆر" ئەو گوتیشی پێویستە هەڵبژاردنەکە لە نزیکترین کاتی پاش مانگی 9 وە ئەنجام بدرێت.

ئەو گوتیشی ئەگەر هەڵبژاردن بە شێوەیەک ئەنجام نەدرێت گوزارشت لە خواستەکانی خەڵکی هۆنگ کۆنگ بکات ئەوا ئەو شارە نیمچە خودموختارەش وەکو شارەکانی تری چینی لێدێت.

پۆمپەیۆ دوواخستنی هەڵبژاردنەکەی بە هەنگاوێک ناودێر کرد کە " پەشیمانی لەدووا دەبێت" و مەبەستی بێژینگ بۆ ڕێزنەگرتن لە جاڕنامەی هاوبەشی چین و بەریتانیا پشتڕاست دەکاتەوە. ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ساڵی 1997 لە نێوان چین و بەریتانیا لەسەر هۆنگ کۆنگ کراو و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانیپیادانراوە کاتێک بەریتانیا هۆنگۆنگی هۆنگ کۆنگی دایەوە بە چین.

ڕێبەری هۆنگ کۆنگ کاری لام کە چین دەستنیشانی کردووە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هەڵبژاردنیپەرلەمانی شارەکە بۆ ماوەی ساڵێک دووادەخرێت بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ئەم هەنگاوەش بە گورزێک بۆ دیموکراسیخوازەکان دادەنرێت کە بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕوان دەکرا ئەنجامێکی باش لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستبهێنن.

XS
SM
MD
LG