Accessibility links

خۆپشاندانی دژ بە ڕێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا لە بەرلین


هەزاران کەس لە بەرلین ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانیان سازدا دژ بەو ڕێوشوێنەکانی ئەڵمانیا بۆ کەمکردنەوەی پەتای کۆرۆنا و دەڵێن ئەمە سەرپێچی کردنە لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی.

پۆلیس دەڵێت نزیکەی 17 هەزار کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەدا کردووە کە بریتیبوون لە ئازادیخوازەکان، پشتیوانانی دەستوور و چالاکوانانی دژە ڤاکسین. هەروەها ژمارەیەکی کەمی ڕاستڕەوەکانیش بەشداربوون و ئاڵای ئەڵمانیایان بەرزکردبۆوە.

خۆپیشاندەران سەمایان دەکرد و گۆرانیان دەچڕی و دەیانگوت " ئێمە خەڵکی ئازادین" و " ئێمە دەتانهەژێنین" ژمارەیەکی تر لە دروشمە هەڵواسراوەکانیاندا نوسرابوو " ئێمە دەنگە دەنگ دەکەین چونکە ئێوە ئازادی ئێمە دەدزن ! بیر بکەنەوە! ماسک مەپێچن!"

یەکێک لە خۆپیشاندەران کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکرد بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوت " داواکاری ئێمە گەڕانەوەیە بۆ دیموکراسی، ئەو دەمامکەی کە ئێمەی کردووە بە کۆیلە دەبێت نەمێنیت."

پۆلیس سکاڵای لە دژی ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە تۆمار کردووە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی ئێجگارزۆریان دەمامکیان نەپێچابوو و هیچ مەودایەکیشان لە نێواندا نەبوو.

هاوسەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکرات ساسکیا ئسکەن کە هاوپەیمانی پارەتکەی ئەنگێلا مێرکڵە لە تویتێکدا دەڵێت " ئەوانە نەک تەنها تەندروستیمان دەخەنە مەترسییەوە بەڵکو سەرکەوتنەکانیشمان لە دژی پەتاکە لەناودەبەن".

پاش ئەوەی ئەڵمانیا لە سەرەتاوە سەرکەوتووبوو لە کۆنترۆڵکردنی پەتاکە، ئێستا جارێکی تر پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە لەبەرزبوونەوەدایە. زیاتر لە 200 هەزار کەس لە ئەڵمانیا توشی کۆرۆنا بوون و نزیکەی هەزار کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG