Accessibility links

ئێران دەڵێت ڕێبەری گروپێکی ئۆپزسیۆنی بنکە لە ئەمەریکای دەستگیر کردووە


کاربەدەستانی ئێران دەڵێن ڕێبەرێکی گروپێکی ئۆپزسیۆنی ئێرانی بنکە لە ئەمەریکایان دەستگیر کردووە بەهۆی ئەوەی گوایە دەستی هەبووە لە هێرشێکی ساڵی 2008 بۆ سەر مزگەوتێکی شاری شیراز کە 14 کەسی تێدا کوژراون زیاتر لە 200 کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی ئاگاهی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند جەمشید شارمادی گروپی ئەنجومەنی پادشاهی ئێران دەستگیر کراوە.

ئەو گروپەی بنکە لە کالیفۆرنیا گروپێکی زۆر بەناوبانگ نین.

شارماد گوایە سەرۆکایەتی باڵی چەکداری ئەو گورپە دەکات کە بە توندەر ناسراون.

کاربەدەستان دەڵێن گروپەکە گومانبارن بە پلاندانان بۆ چەند هێرشی تریش.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ئاماژەی بەوە نەکردووە شارماد کەی و لە کوێ دەستگیر کراوە.

ئەنجومەنی پادشاهی ئێران گروپێکن هەوڵی رووخانی حکومەتی ئیسلامی ئێران دەدەن.

XS
SM
MD
LG