Accessibility links

یاسادانەرانی ئەمەریکا هەوڵەکانی بێژینگ بۆ سەرکوتکردنی دیموکراسیخوازان لە هۆنگ کۆنگ شەرمەزار دەکەن


دوو ئەندامی بەناوبانگی کۆنگرێسی ئەمەریکا هۆشدارییەکی توندیان داوە بە چین لە وەڵامی فرمانێک بە پێی یاسای نوێی ئاسایشی نیشتمانی هۆنگ کۆنگ بۆ دەستگیرکردنی شەش چالاکوانی دیموکراسیخواز، کە یەکێک لەوانە ئەمەریکاییە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی چین ڕۆژی هەینی گوتی دەسەڵاتی هۆنگ کۆنگ فرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتان لاو، وەین چان کاکوی، هانکویس لاوس، سیمۆن چانگ، ڕەی وانگ و ساموێل چو کە هاووڵاتی ئەمەریکاییە دەرکردووە.

هەرشەشیان لە ناوچەکە هەڵاتوون و لە ئێستادا بە تاوانی سەرپێچیکردن لە یاسای ئاسایشی نیشتمانی کە لە مانگی ڕابوردوو ئەو یاسایە دەستبەکاربوو، داوا دەکرێن.

ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئیلیەت ئێنگڵ، بەرپرسی کۆمیتی کاروباری دەرەوەیی ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتۆر ڕۆبەرت مەنەندێز یەکێک لە دیموکاتە بەناوبانگەکانی کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سینات لە بەیاننامەیەکدا نوسیویانە " ئەگەر بێژینگ پێی وایە ئەم هەواڵە ئەوانە دابەش دەکات کە دەنگیان بۆ ئازادی، دیموکراسی، و مافەکانی مرۆڤ بەرزکردۆتەوە، ئەوا بەهەڵەدا چووە: ئەمڕۆ ئێمە هەمومان خەڵکی هۆنگ کۆنگین."

ئێنگڵ و مەنێندیز دەڵێن ئەوان نیگەرانییەکی قوڵیان هەیە لەمەڕ بڕیارەکانی دەسەڵاتدارانی سەر بە بێژینگ لەو ناوچە نیمچە خودموختارە.

XS
SM
MD
LG