Accessibility links

دۆسێی ئەو ژنەی بەهۆی چوونی بۆ ناو داعش هاووڵاتینامەی بەریتانیای لێسەندرایەوە دەچێتە دادگای باڵا


وێنەی شەمیمە بێگەم بە دەست خوشکەکەیەوە

حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی هەینی ئەو دۆسێیەی بردەوە کە دادگای باڵا بڕیار لەسەر ئەگەر و نەگەری گەڕانەوەی ئەو ژنە بدات کە هاووڵاتینامەی لێسەندراوەتەوە بەهۆی چوون بۆ سوریا و بەشداری کردنی لە گروپی تیرۆرستی داعش.

وەزارەتی ناوخۆ سەرکەوتوو بوو بۆ داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگایەکی نزمتر لەم مانگەدا کە بە پێی ئەو بڕیارە ڕێگە دەدرا شمیمە بێگەم‌ بگەڕێتەوە بۆ داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری لێسەندنەوەی هاووڵاتینامەکەی.

بێگەمی تگەمەن 20 ساڵان کە لە ئێستادا لە کەمپی پەنابەرانی سوریا گیری خواردووە، لە مانگی 2 دا لە کۆمسیۆنی تایبەتی پێداچوونەوەی مافی پەنابەرێتی سکاڵای لەسەر ئەو بڕیاری حکومەتی بەریتانیا بۆ لێسەندنەوەی هاووڵاتینامەی تۆمار کردبوو بەڵام لە قۆناغی یەکەمیدا شکستی خوارد.

لە سەرەتای ئەم مانگە سێ دادوەری پێداچوونەوە بڕیاریان دا شەمیمە بێگەم دەتوانێت بگەڕێتەوە تا بەرگری لە دۆسێکەی خۆی بکات بەڵام نەیانگوت کە لێسەندنەوەی هاووڵاتینامەکەی نایاساییە.

بێگەم تەمەنی 15 ساڵان بوو کاتێک خۆی و دوو کچی تر لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن ماڵەکانی خۆیان جێهێشت و لە 17 ی مانگی 02 ی ساڵی 2015 چوونە ناو ئەو گروپە جیهادییە.

ئەو دەڵێت هەر پاش گەیشتنی بۆ ناو داعش هاوسەرگیری لەگەڵ داعشێکی بە ڕەگەز هۆڵەندی کردووە. کاتێک ساڵی ڕابوردوو لە کەمپی پەنابەرانی سوریا دۆزرایەوە دووگیان بوو. منداڵەکەی پاش لە دایکبوونی مرد و پێشتریش دوو منداڵی کاتێک لە ناو داعش بوو گیانیان لەدەستدابوو.

شەمیمە بێگەم لە دایک و باوکێکی بە ڕەچەڵەک بەنگلادێشی لە بەریتانیا لە دایک بووە. وەزیری دەرەوەی بەنگلادێشیش دەڵێت بیر لەوە ناکاتەوە هاووڵاتی نامەی بەنگلادێشی بداتێ.

XS
SM
MD
LG