Accessibility links

سەرۆکی هۆنگ کۆنگ بەنیازە هەڵبژاردنەکان دوابخات


سەرۆکی هۆنگ کۆنگ کاری لام

کەناڵێکی ناوخۆیی هۆنگ کۆنگ ئاماژەی بەوەدا واپێشبینی دەکرێت سەرۆکی هۆنگ کۆنگ کاری لام دواخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارەکە ڕابگەیەنێت کە وابڕیارە لە 6 مانگی نۆدا بەڕێوەبچێت.

واپێشبینی دەکرێت لام بۆ ماوەی ساڵێک هەڵبژاردنەکان دوابخات، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکەدا، ئەم هەنگاوەش پێدەچێت لێدانێک بێت بۆ دیموکراتخوازەکانی شارەکە.

دیموکراتخوازەکانی هۆنگ کۆنگ کە پارتی ئۆپۆزسیۆنی شارەکە پێکدەهێنن ئامانجیان ئەوەبوو لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار بکەن بە لەبەرچاوگرتنی نیگەرانی و نائومێدییەکانی خەڵک سەبارەت بە سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی چین بەسەر هۆنگ کۆنگدا.

ساڵی ڕابردوو ئۆپۆزسیۆنی هۆنگ کۆنگ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی ناوخۆدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر حیزبی فەرمانڕەوادا بەدەستهێنا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG