Accessibility links

لە هەوڵێکدا بۆ گێرانەوەی خوێندکاران بۆ خوێندنگا مایک پێنس سەردانی قوتابخانەیەکی کارۆلاینای باکور دەکات


لە کاتێکدا بەشێکی زۆری خوێندنگاکان لە ئەمەریکا تەنها چەند هەفتەیەکیان ماوە دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بکەنەوە، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ویلایەتی کارۆلاینای باکور دەکات تا هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ زیاتر بکات بۆ چوونەوەی خوێندکاران بۆ خوێندنگاکان. ئەم هەوڵانەش لە کاتێکدان کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڕێبەرانی ویلایەتەکە و ڕێکخراوەکانی تر بژارەی زیاتریان خستۆتە بەردەم دەسەڵاتی خۆجێهی.

ئۆفیسی پێنس دەڵێت جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی خوێندنگایەکی تایبەتی لە دەرەوەی شاری ڕاڵی دەکات کە لە هەفتەی ڕابوردوو نزیکەی 300 خوێندکار گەڕاونەتەوە بۆ ناو خوێندگاکە و لەوێ بەشداری دەکات لە مشتومڕێک لەسەر بەرنامەکانی پاراستنی تەندروستی خوێندکاران.

مایک پێنس لە هەفتەی ڕابوردوو لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ ویلایەتی ئیندیانا ڕایگەیاند " کردنەوەی خوێندنگاکان جارێکی تر باشترین شتە بۆ منداڵەکانمان و بۆ خێزانەکانی کە کاردەکەن."

بەشێکی زۆری سیستمە هەرە گەوەرەکانی خوێندن لە ئەمەریکا لە ناویاندا لە لۆس ئەنجلس، ئەتلانتا و هیوستن ڕایانگەیاندووە ساڵی نوێی خوێندن بە ڕێگەی ئۆنلاین دەبێت.

لەگەڵ ئەوەدا کە بەشێکی زۆری ئەمەریکاییەکان نیگەرانی دوواکەوتنی منداڵەکانیانن لە خوێندن، بەڵام ژمارەیەکی زۆریان ترسی ئەوەیان هەیە ئەگەر خوێندنگا بە شێوەیەکی ئاسایی بکرێتەوە منداڵەکان ڕووبەڕووی مەترسیی تەندروستی ببنەوە.

XS
SM
MD
LG