Accessibility links

تورکیا دەڵێت یاسایەکی پەسەندکردووە بۆ ڕێکخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان


پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە گوتی یاسایەکی بۆ ڕێکخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەسەند کردووە و ڕەخنەگران دەڵێن سانسۆرکردن زیاد دەکات و هاوکاری دەسەڵاتداران دەکات بۆ کپکردنی جودابیران.

پارتی دەسەڵاتداری سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاکەپە لەگەڵ پارتێکی نەتەوەپەرستی هاوپەیمانی پشتیوانیان لە یاساکە کرد.

دانیشتنی پەلەمان بۆ تاوتوێکردنی بەرنوسەکە لە ڕۆژی سێشەممە دەستیپێکرد و پاشان لە هەژماری تویتەری پەلەمانی تورکیا پەسەند کردنی ڕاگەیەندرا.

بە پێی ئەو یاسایە هەژمارە بیانییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت نوێنەرێکی بنکە لە تورکیا دابنێن بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی کاربەدەستان لەسەر بابەتەکانیان لە ناویاندا دیاری کردنی کاتیش بۆ لادانی بابەتەکە لەسەر پەرەکەیان.

بە پێی ئەم یاسا نوێیە کۆمپانیاکان دەشێت ڕووبەڕووی سزای دارایی، بلۆککردنی بانگەشەکانیان ببنەوە.

لە کاتێکدا لەماوەی 10 ساڵی ڕابوردوودا زۆربەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی تورکیا کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەت، ئێستا خەڵکی لە تورکیا سەرنجیان خستۆتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆژنامە بچووکەکانی سەر ئینتەرنێت بۆ دەنگی ناڕەزایی و بەدەستهێنانی هەواڵی سەربەخۆ.

لە تورکیا ئێستاش خەڵکی چاودێرییەکی زۆری لەسەرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین کەس سزادراون بەهۆی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان یان بە وەزیرەکانی و یاخود ڕەخنەکانی پەیوەست بە هێرشی لەشکری بیانی یان شێوازی مەمەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەر لە پەسەندکردنی ئەو یاسایە گوتەبێژێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی ئەو بەرنوسە " ئامرازێکی بەهێز دەدات بە حکومەت بۆ ئەوەی زیاتر میدیا کۆنترۆڵ بکات."

گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئیبراهیم کالین ڕایگەیاند ئەو یاسایە نابێتە هۆی سانسۆرکردن بەڵکو بانگەشە بازرگانییەکان ڕێکدەخات و پەیوەندییەکی یاساییان لەگەڵ پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دروست دەکات.

XS
SM
MD
LG