Accessibility links

لە ئەمریکا دەست دەکرێت بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا


گەورەترین توێژینەوەی جیهانی لەسەر ڤاکسینی پەتای کۆڤید 19 لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستی پێکردوە لەسەر ئەو 30 هەزار خۆبەخشەی ئامادەکراون بۆ کوتان وەک هاوکاری کردنی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە کە لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە دروستکراوە.

ئەمەش یەکێکە لەو چەندین نمونانەی بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ڤاکسینی کۆڤید 19 دەکرێن لەسەر ئاستی جیهان.

هێشتا هیچ دڵنیاییەک نییە لەسەر کاریگەرییەکانی ئەم ڤاکسینە، کە لەلایەن نێوەندە تەندروستییە نیشتمانییەکان و مۆدێرنا ئای ئێن سیەوە کاری لەسەر کراوە.

خۆبەخشەکان نازانن بە چ شێوەیەک ئەو ڤاکسینە وەردەگرن، ڕاستەوخۆ دەبێت یان ناڕاستەوخۆ. پاش ئەوەی دوو جار ڤاکسینەکە وەردەگرن، ئەوجا پسپۆڕان دەکەونە پشکنینە تایبەتەکانیان بۆ زانینی ئەگەر و نەگەرەکانی کاریگەری ڤاکسینەکە.

مۆدێرنا دەڵێت یەکەم جار ڤاکسینەکە لە ناوچەی ساڤانا لە ستانی جۆرجیا بەکارهێنراوە و لەو دەیان شوێن و ناوچانەی لە سەرانسەری ئەمریکادا دەستنیشانکراون تا ڤاکسینەکەی تیادا بەکاربهێنرێن.

چەند ڤاکسینێکی دیکە لەلایەن چین و زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا لەسەرەتای ئەم مانگە دۆزرانەوەو لە قۆناغی بچوکدا تاقیکردنەوەیان دەستپێکرد لە بەڕازیل و ئەو وڵاتانەی تر کە بەشێوەیەکی بەرفراوان ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبۆتەوە.

بەڵام ئەمریکا دەخوازێت تاقیکردنەوەی خۆی هەبێت بۆ هەر ڤاکسینێک کە لەوانەیە لە وڵاتەکەدا بەکاربهێنرێت. لە ئەمریکا دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆڤید 19، بۆتە ئەرکێکی سەرەکیدابنرێت، هەموو مانگێکیش بە وەرزی پایزیشەوە حکومەتی ئەمریکا دارایی بۆ نێوەندەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا دابین دەکات بۆ توێژینەوەی نوێ و هەروەها بۆ تاقیکردنەوەکانیش لەسەر خۆبەخشەکان.

وەک بارێکی ئاسایی دروستکردنی ڤاکسینێکی نوێ، چەند ساڵێکی پێدەوێت، بەڵام لەم ڕەوشەی ئێستادا زاناکان بە خێراییەکی پێوانەیی کاردەکەن لەسەر ئەو بنچینەیەی دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، گەورەترین هیوای خەڵکە لە بەرامبەر ئەم پەتا جیهانییەدا.

پێش مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو ڤایرۆسی کۆرۆنا نەناسرابوو. لە 10 مانگی یەکی ئەمساڵەوە زاناکان دەستیان کردووە بە هەوڵەکانیان و تاقیکردنەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی دژە کۆرۆنا.

XS
SM
MD
LG