Accessibility links

سەربازێکی ئەرمینیا بە گولەی هێزەکانی ئازربیجان دەکوژرێت


سوپای ئەرمینیا رۆژی دوو شەممە گوتی ؛ لە نوێترین توندوتیژی کوشندەدا ، سەربازێکی بە گولەی تفەنگی سێرەگر کە لە دێوی نێو خاکی ئازربیجانەوە تەقێندرابوو کوژرا.

لە ناوەڕاستی مانگی تەموزەوە شەر و پێکدادانی سنوری بەرپابووە لەنێوان کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەت ،ئەوانەی بۆ دەیان ساڵە وان لەشەردان لەسەر هەرێمی ناگۆڕنی کەرەباخ ئەوەی لە ئازەربیجان جیابوەتەوە .

هەتا ئێستا لە ئاکامی پێکدادانەکانی سنوری نێوان ئەرمینیا و ئازربیجان نۆزدە کەس لە هەدوو لایان کوژراون بە سەربازەکەی ئەم جارەی ئەرمینیاشەوە.

رۆژی دوو شەممە وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا گوتی؛ دوای هەفتەیەک لە جۆرێک لە ئارامی لەسەر سنور ، شەوی رابردوو سەربازێکمان بە گولەی تفەنگ کە لە دیوی دوژمنەوە هاتبوو کوژرا.

ئازربیجانیش لەلای خۆیەوە ئەرمینای تۆمەتبارکرد بە دەسترێکژردن بە چەکی قورس و سێرەگران لە هێزەکانیان و هەروەها بە پێشێلکردنی چەند جارێکی ئاگربەستەکە بەدرێژای سنوری نێوانیان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا.

هەڵکشانی توندووتیژیەکان کارێکی نائاسایی بووە لەو کاتەی بە دووری سەدان کیلۆمەتر لە هەرێمی کەرەباخەوە شەڕ بەرپابوو، واتە لە هەرێمی باشووری رۆژئاوای ئازربیجان ئەوەی لەلایەن نەژادی ئەرمەنیەوە لە میانەی جەنگی ساڵانی 1990 کاندا دەستیبەسەردا گیرا و کوژرانی 30 هەزار کەسی لێکەوتەوە.

مۆسکۆی ناوبژیوانی هەرێمی و هەروەها وڵاتانی رۆژئاوا داوای دەستبەجێ هێورکردنەوەی رەوشەکەیان کردووە بەهۆی مەترسیان لەوەی کە روسیا و تورکیا کە پشتیوانی لە ئازربیجان دەکەن ، ئەو دوو وڵاتە رابکێشرێنە نێو شەڕەکەوە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG