Accessibility links

خۆپیشاندانی ژنانی تورکیا بۆ پشتیوانی کردن لە پەیماننامەی دژ بە توندوتیژی


ژنان لە سەرانسەری تورکیاوە ڕۆژی یەکشەممە کۆبونەوە بۆ پشتیوانی کردن لە پەیماننامەیەکی مێژوویی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە کاتێکدا ترسی ئەوەیان هەیە ڕەنگە ئانکەرە لەو ڕێککەوتنە بکشێتەوە.

خۆپیشاندانەکان بەشێکن لە بەرزبوونەوەی ئاستی توڕەیی لە تورکیا لەسەر زیادبوونی ژمارەی کوشتنی ژنان لە ناویاندا کوشتنی خوێندکاری زانکۆ پینار گولتەکین لەم مانگەدا.

گومانی ئەوە هەیە تورکیا لە پەیماننامەی ئەستەنبول بکشێتەوە کە لە ساڵی 2012 مرۆ کرا کە یەکەم کەرەستەبوو بۆ ڕیگەگرتن لە توندوتیژی دژ بە ژنان هەرلە هاوسەرگیری زۆرەملێوە بگرە هەتا دەگاتەخەتەنەکردنی مێیینە.

جێگری سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار نومان کورتولماس لە سەرەتای ئەم مانگە مۆرکردنی ئەو پەیماننامەیەی بە هەڵە لەقەڵەم داو پێشنیازی کشانەوەی کرد.

لە پارێکی ئانکەرە کە ژمارەیەکی زۆری پۆلیسیش لەوێ ئامادەبوون، دەیان ژن ڕۆژی یەکشەممە پێکەوە کۆبونەوە و کۆبونەوەکەش لەلایەن پلاتفۆرمی ژنانی ئانکەرە بۆ پشتیوانی پەیماننامەکە ڕێکخرابوو.

جانسو ئەرتاش یەکێک لە ئەندامانی پلاتفرۆمی ژنانی ئانکرە بە ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسی ڕاگەیاند " ئەگەر ئەو پەیماننامەیەمان لێ بسێندرێتەوە، هەمو ژنان بە تەنها دەمێننەوە، دەوڵەت هەمو ئەو ئەرکانەی کە بۆ پاراستنی ژنان لەسەریەتی پوچەڵ دەکاتەوە."

میدیا خۆجێهییەکانی ئەستەنبوڵ ڕادەگەیەنن ڕێگە لە ژنەکان گیرابوو بڕۆنە ناو پارکەکەوە بۆیە دەیان لەوانە بڕیاریان دا بەسەر شەقامەکانی ناوچەی بێشکتاس ڕێپێوان بکەن و دروشمی " ئێمە شەقام و مەیدانەکان چۆڵ ناکەین" یان دەگوتەوە.

کوشتنی گولتەکین، کە بە پێی ڕاپۆرتەکان لەلایەن دەزگیرانە کۆنەکەیەوە بووە، بۆتە هۆی ئەوەی کە ژنان داوای پاراستنی زیاتر لە دەوڵەت بکەن.

گروپێکی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە یەکەم شەش مانگی ساڵی 2020 دا 146 ژن لە تورکیا لەلایەن پیاوەوە کوژراون.

لە ساڵی ڕابوردوو 474 ژن کوژرابوون.

خۆپیشاندانەکەی تورکیا لە کاتێکدایەوەزیری دادی پۆڵەندا ڕایگەیاند ئامادەکاری دەکەن تا ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی لەو پەیماننامەیە بکشێنەوە.

XS
SM
MD
LG