Accessibility links

کۆریای باکور یەکەم حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


ڕێبەری کۆریای باکور کیم جۆن ئون باری نائاسایی و قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە شارۆچکەیەکی سەر سنور ڕاگەیاند پاش ئەوەی وەک تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی دەڵێت گومان دەکرێت کەسێک کە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوری بەزاندووەو لە کۆریای باکور گەڕاوەتەوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە ئەمە یەکەم حاڵەتی فەریمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەوە دانیپیادا نرابێت.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی وڵاتەکە KCNA ڕایگەیاندووە کیم دەستبەجێ کۆبونەوەیەکی سەرکردایەتی پێکهێنا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو ڕەوشەی کە بە " ڕەوشێکی هەستیار" ناودێری کرد.

ئاژانسەکە دەڵێت " حاڵەتێکی نائاسایی لە شاری کاسۆنگ ڕوویداوە، لەوێ کەسێک کە گومان دەکرێت توشی ڤایرۆسە نەفرینەکە بووە لە 19 ی مانگی 7 پاش ئەوەی بە نایاسایی پەڕیبۆوە گەڕاوەتەوە."

ئاژانسەکە ئاماژە بەوە ناکات ئایا تاقیکردنەوە بۆ کەسەکە کراوە یان نا بەڵام دەڵێت " ئەنجامی ناروون دەرکەوتووە لە چەندین تاقیکردنەوەی پزیشکی کۆئەندامی هەناسەدان و خوێنی ئەو کەسە" ئەمەش وای کرد کاربەدەستان کەسەکە کەرەنتینە بکەن و لێکۆڵینەوە لەوە بکەن ئایا بەریەککەوتنی لەگەڵ کەسیتردا هەبووە یان نا.

شارەزایەکی سیاسی دەڵێت ئەو ڕاگەیاندنە گرنگە نەک تەنها لەبەرئەوەی کۆریای باکور یەکەم جارە دان بەوەدا دەنێت حاڵەتی گومانلێکراوی هەیە بەڵکو لەبەر ئەوەش کە پێشنیازی یارمەتی کردووە.

چوو جایوو پرۆفیسۆر لە زانکۆی کیونگ هی دەڵێت " ئەمە زۆر گرنگە کە کۆریای باکور دان بە حاڵەتێکدا دەنێت". ئە دەشڵێت " دەشێت کۆریای باکور داوای هاوکاری لە جیهان بکات، هاوکاری مرۆیی."

کۆریای باکور لە ژێر فشارێکی زۆری ئابوریدایە لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە بەهۆی بەرنامە ناوکییەکانی.

XS
SM
MD
LG