Accessibility links

کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر دەرفەتی کار بۆ گەنجان


دهۆک

لاوان کە هەستیارترین چینی کۆمەڵگەن لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆریان لە هەرێمی کوردستان بێکارن. ئەو گەنجانەی کە کاریشیان هەبوو لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و داخستنی کۆمپانیا و شوێنە گشتییەکان کارەکانیان لەدەستداوە.

لەسەر ئەم مابەتەش چەندین مشتومڕو وتووێژ لە دهۆک ئەنجام دەدرێت. کوردو بایەزیدە دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری نەوت دەڵێت "دەرفەتی کارمان بۆ ڕەخسابوو بەڵام بەهۆی هاتنی کۆرۆنا ئەو دەرفەتمان لەدەستچوو."

ڕێبەر زیرەک گەنجێکی دهۆک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ڤایرۆسی کۆرۆنا کارێکی زۆر خراپی دەرونیشی کردۆتە سەرمان تەنانە مرۆڤ ناتوانێ بە ئازادی هاتوچۆش بکات ".

بەڵام ئاراس عیسا گەنجێکی تر هەر لە دهۆک پێی وایە بەر لە هەبوونی کۆرۆناش دەرفەتی کار بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستان هەر کەم بوو.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:04:20 0:00


XS
SM
MD
LG