Accessibility links

سەرۆکی تورکیا بەشداری یەکەم نوێژی هەینی لە ئایا سۆفیا دەکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ هەزاران کەسی خاوەن بڕوای ئاینی ئیسلام بەشداری کرد لە یەکەم نوێژی هەینی ئایا سۆفیا لەو کاتەوەی کە ئەو شوێنەوارە مێژووییە کرایەوە بە مرزگەوت.

ئەردۆغان و وەزیرە باڵاکانهی لە کاتێکدا دەمامکی سپییان پێچابوو بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام شان بە شانی یەکتر دانیشتبوون لە دەمی بەشدارییان لە مەڕاسیمی دەستپێکردنەوەی نوێژ لەو باڵەخانە مێژوویەدا.

مامۆستا ئاینییەکە کاتژمێر 1:45 بەکاتی خۆجێهی بە فەرمی دەستی بە نوێژەکە کرد پاش ئەوەی ئەردۆغان چەند ئایەتێکی قورئانی خوێندەوە.

باری ئاسیش لە دەوروبەری ئایا سۆفیا توند کرابوو. بەشدار بووان لە سەر بەرماڵەکانی کە بەردەم باڵەخانەکە بە جیاجیا ڕیزیان بەستبوو.

یەکێک لەوانەی بەشداری نوێژی هەینی بوو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " ئەمڕۆ کۆتاییمان بە چاوەڕوانی 86 ساڵەمان هێنا و سوپاس بۆ سەرۆکەکەمان و بڕیاری دادگا کە ئەمڕۆ ئێمە یەکەم نوێژی هەینی لە ئایا سۆفیا دەکەین." ئەو مەبەستی لەو ماوەیەبوو کە ئایا سۆفیکا کرا بە مۆزەخانە.

دادگایەکی باڵای تورکیا لەم مانگەدا ڕایگەیاند بڕیاری کردنی ئایا سۆفیا بە مۆزەخانەی هەڵدەوەشێنێتەوە. هەر دەستبەجێ پاش ئەوە ئەودۆگان ڕایگەیاند باڵەخانەکە دەکرێتەوە بە مزگەوەت.

ئایا سۆفیا یەکەم جار وەک کڵێسایەک لە سەردەمی ئیمبراتۆریەتی بیزەنتی کرستیان لە سەدەی شەشەمدا بنیاتنرا و دوای داگیرکردنی قوستەنتینیە لەلایەن عوسامنیـیەکانەوە لە ساڵی 1453 دا ئەو کڵێسایە کرایە مزگەوت.

پاشان وەکو گۆڕانکارییەکی سەرەکی پاش دەسەڵاتی عوسمانی لە سەردەمی مستەفا کەمال ئەتاتورک ئەو مزگەوتە کرا بە مۆزەخانە.

بڕیارەکەی دادگای تورکیا ڕەخنەیەکی زۆری جیهانی کرستیانی لێ کەوتەوە لەناویاندا پاپای ڤاتیکانیش ڕەخنەی لەو بڕیارە گرت.

XS
SM
MD
LG