Accessibility links

فەیسبوک فیچەرێکی نوێ بۆ بەخشی زیندووی ڤیدیۆیی پێشکەش دەکات


دامەزراوەی فەیسبوک رۆژی پێنج شەممە فییچەرێکی نوێی خستە روو کە بەهۆیەوە رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات پەیوەدنی راستەوخۆی ڤیدیۆیی لەگەڵ هەتا پەنجا کەس بڵاوبکەنەوە .

دامەزراوەی فەیسبوک گوتی؛ بەکارهێنەرانی ئەم فیچەرە نوێیە دەتوانن بانگهێشتی بەشداریکردن بکەن لە ژورەکانی پەیام Messenger Rooms ، بۆ ئەو کەسانەشی کە هەژماری فەیسبوکیان نییە یان گروپی پەیوەندی قسەکردنی ڤیدیۆییان نییە ، دواتر ئەمانە دەتوانن وتەکانیان راستەوخۆ بڵاوبکەنەوە .

ئەم هەنگاوە ، هەوڵەکانی دامەزراوەی فەیسبوک بەهێزدەکات بۆ بەدەستهێنانی بەشێک لە زیادبوونی داواکاری بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەر خزمەنگوزاریەکانی کۆنفرانسە ڤیدیۆییەکان ، ئەوەی دامەزراوەی Zoom گۆڕیوە بۆ ناوێکی دیار.

کۆمپانیەکانی دیکەی تەکەنەلۆژی فیچەری هاوشێوەی ئەمەیان پێشکەش کردووە بە مەبەستی راکێشانی بەکارهێنەران لەگەڵ دامەزراوەی Google.O بە خۆڕایی هەتا میوانداری کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بکەن.

دامەزراوەی فەیسبووک رۆژی پێنج شەممە گوتی ؛ ئەم فیچەرە نوێیە لەسەر هاژمارەکەی و هەروەها مێسنجەر لە رۆژی پێنج شەممەوە لە چەند وڵاتێک پێشکەش دەکات و بەمزوانەش بۆ سەرجەم وڵاتان ئەوانەی خزمەتگوزاری Messenger Rooms یان تێدا هەیە . پەخشی راستەوخۆی فەیسبوک لەمانگی 6 دا بووە دووهێند بەبەراورد لەگەڵ ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی سەپاندنی رێکارەکانی بەریەکنەکەوتنی کۆمەڵایەتی وەک وەڵامدانەوەیەک بەرامبەر کۆڤید-19 .

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG