Accessibility links

داداگای کەندی رێکەوتنی پەنابەریی لەگەڵ ئەمەریکا هەڵدەوەشێنێتەوە


.

دادگایەکی کەندی رۆژی چوارشەممە رێکەوتنی وڵاتی سێیەمی سەلامەتی لەگەڵ ئەمەریکا هەڵوەشاندەوە و دەڵێت برگەکانی رێکەوتنەکە پێشێلی دەستوری کەندی دەکات بۆ مسۆگەرکردنی ژیان ، ئازادی و ئاسایش.

بەڵام "ئان ماری مکدۆنڵد" لە دادگای فیدرالی، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی بۆ 6 مانگ دواخستوە بۆ ئەوەی کات بداتە پەرلەمانی کەنەدا هەتا وەڵام لە بارەی ئەو بڕیارەوە بداتەوە و دەڵێت ؛ مەرجەکانی رێکەوتنی وڵاتی سێیەمی سەلامەت ، پێشێلی بڕگەکانی مسۆگەرکردنی بەشی 7 هەمی رێکەوتنەکە دەکات وەک ئاماژەیەک بە دەستورنامەی مافەکان و ئازادیەکان ئەوەی بەشێکن لە دەستوری کەنەدا.

بەگوێرەی رێکەوتنەکە ، کۆچبەران ئەوانەی هەوڵی بەدەستهێنانی مافی پەنابەری لە کەندا دەدەن و لە خاڵە زەمینیەکانی ئەمەریکاوە بۆ چوونە ناو کەنەداوە دەپەڕننەوە ، ئەو پەنابەرانە دەگڕێنرێنەوە بۆ ئەمەریکا و پێان دەگوترێت لە ئەمەریکا هەوڵی بەدەستهێنانی مافی پەنابەری بدەن.

بەڵام ئەگەر لەسەر خاکی کەنەدا لەو شوێنەی کە خاڵی فەرمی پەڕینەوە نییە بچنە نێو کەنەداوە، ئەوا داواکاریەکانیان بۆ پەنابەری کاریلەسەر دەکرێت و لە زۆر حاڵەتدا پەنابەرەکان لە کەنەدا ئازاد دەکرێن و و رێگەیان پێدەدرێت لەوێ بژین بە سود وەرگرتن لە بەخشندەیی سیستیمی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی کەندی ،لەو ماوەیەی کە تاوتوێی داواکاریەکانی پەنابەریان بۆ دەکرێت.

سەرچاوە: ئەسۆسییەت پرێس.

XS
SM
MD
LG