Accessibility links

نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشیاری لەبارەی شکستهێنان لە چارەسەرکردنی ژنانی دەوڵەتی ئیسلامی دەدات


.
.

هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی درێژخایانی شکستهێنان بە دەوڵەتی ئیسلامی رەنگە لە مەترسیدابێت بەهۆی سەختی دادگایکردنی ئەندامانی گروپە تیرۆرەکە وهاوکارانیان لە ژنان.

شیکاریەکی نوێی کۆمیتەتی جێبەجێکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ی نەتەوەیەکگرتوەکان کە رۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە ؛ رەوشەکەی بە خراپ پێناسەکرد و ئاگاهیدەدات و دەڵیت ژمارەیەکی زۆر کەمی ژنانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێن بەهۆی ئەوەی زۆربەی وڵاتان نابەدڵن لە گەڕاندنەوەی ئەو ژنانەی دەوڵەتی ئسلامی بۆ وڵاتەکانیان.

بەگوێرەی شیکارییەکە ،ژنان گروپێکی پێکهێنەری دانیشتوانن و نزمترین ریژەی گشتیان لە ناوچەی شەر لە عێراق و سوریا کە دەستبەسەرن، دەگەڕینرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان. هاوکات راپۆرتە شیکاریە نوێیەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەشڵێت لەنێو سیستیمی دادوەریدا پێویستیەکی بەپەلە هەیە بۆ راهێنان پێکردن و بنیاتنانی تواناسازی لەسەر رێبازەکانی هەستیاری جێندەری بۆ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لەگەڵ ژنانی سەر بەگروپی دەوڵەتی ئیسلامی ،ئەمەش لەسەر بنچینەی توێژینەوەکەی 80 دەوڵەتی ئەندامی نەتەوەیەکگرتوەکان . لە پێناو ئەوەی بزانرێت بە دروستی چەند ژنانی ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی دادگایی کراون یان بە هەندێ تاوان تۆمەتبارکرابن کە سەختە ئاماژەیان پێبدرێت.

شیکارییە نوێیەکەی کۆمیتەی جێبەجێکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گوتی؛ زۆرێک لە دەوڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتوەکاندا ،زانیاری ورد و دروست لەسەر چارەنوسی ژنە گەڕیندراوەکان بۆ وڵاتەکانیان لەبەردەستدا نێیە یان تەنها بە شێوەیەکی نیمچەیی لە بەردەستدان.

سەرچاوە: جێف سێڵدن

XS
SM
MD
LG